مان یونایتد گورزێكی كوشندەی بەركەوت
وێستگە سپۆرت-
یانەی مان یونایتد گورزێكی كوشندەی بەردەكەوێت وئەگەری هەیە بۆ ماوەی دوو مانگ تواناكانی دایڤید دیخیا لە دەستبدات .
دی خیا لە یاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر هەڵبژاردەی سوید دوچاری پێكان هات و یاریگای جێهێشت .
رۆژنامەی میرەری بەڕیتانی ئاماەی بەوە كردووە كە ئەو یاریزانە لە ماسولەكەكانیقاچی راستیدا دووچاری پێكان هاتووە وپێكانەكەشی هەروا ئاسان نییە .
ئەو سەرچاوەیە باس لەوەشدەكات كە ئەگەرێكی زۆرە بەهۆی ئەو پێكانەوە دی خیا بۆ ماوەی دوو مانگ واتە تا سەرەتای ساڵی داهاتوو نەگەڕێتەوە یاریگاكان .
بەمەش سۆڵشایەری نەرویجی وراهێنەری یانەكە دەبێت لە تەواوی یارییەكانی ئەم ماوەیەدا پشت بە تواناكانی رۆمیرۆی ئەرجەنتینی وگۆڵچی دووەمی یانەكەی ببەستێت لە شوێنی دیخیا .
PM:08:11:16/10/2019
ئهم بابهته 2388
جار خوێنراوهتهوه