‌بەرنامەیەكی بەناوبانگی ئیسپانیا دڵی هاندەرانی نیمار خۆش دەكات

وێستگە سپۆرت-

بەرنامەیەكی بەناوبانگی ئیسپانی وادەی گەڕانەوەی نیمار داسێلڤا بۆ نێو یاریگاكان ئاشكرا دەكات.

نیمار لەیاری دۆستانەی هەڵبژاردەكەی بەرامبەر هەڵبژاردەی نەیجیریا دووچاری پێكان هات  ولە ماوەی رابردووشدا یانەی پاریس سانجێرمان ئاماژەی بەوە كرد كە ئەو ئەستێرەیەی یانەكەیان بۆ ماوەی چوار هەفتە دووردەكەوێتەوە . 

بەرنامەی چرینیگیتۆی بەناوبانگی ئیسپانی ئاماژەی بەوە كردووە كە نیمار لە پاش سێ هەفتەی تر ئامادەیە بۆ یاریكردن . بەرنامەكە باس لەوەش دەكات كە نیمار پێش رووبەرووبونەوەی یانەی ریاڵ مەدرید لە 26ی مانگی 11 دەگەرێتەوە یاریگاكان و بە دڵنیایی بۆ ئەو یارییەكە ئامادە دەبێت . 


PM:08:05:16/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 6468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری