ریاڵ مه‌درید گورزێكی كوشنده‌ی تری به‌ركه‌وت
وێستگە سپۆرت-
لوكاس فاسكێزی ئیسپانی و ئه‌ستێره‌ی هێڵی پێشه‌وه‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید دووچاری پێكان هات وچووه ریزی یاریزانه پێكراوه‌كانی یانه‌ی شاهانه‌وه .
به‌رنامه‌ی چرینگیتۆی به‌ناوبانگی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه فاسكێزی یاریزانی هێڵی پێشه‌وه‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید كێشه‌ی هه‌یه له ماسوله‌كه‌كانی قاچی راستیدا .
ئه‌و به‌رنامه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه به‌دڵنیایی فاسكێز به‌شداری یارییه‌كه‌ی ریاڵ مایۆركا ناكات وگومانیش له به‌شداریكردنی ده‌كرێت به‌رامبه‌ر گه‌ڵته‌سه‌رای توركی له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا .
PM:10:55:15/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 5868
جار خوێنراوه‌ته‌وه