ئه‌ستێره‌یه‌كی گرنگ ریاڵ مه‌درید هه‌ڵده‌بژێرێت و به‌رشه‌لۆنه ره‌تده‌كاته‌وه
وێستگە سپۆرت-
فابیان رۆیزی ئیسپانی وئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ناپۆلی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌سه‌ر به‌رشه‌لۆنه‌دا هه‌ڵده‌بژێرێت.
پێگه‌ی ئۆك دیاریۆی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه فابیان ریۆزی ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ناپۆلی له حاڵی رۆشتنی له یانه‌كه‌یدا ئه‌وا ریاڵ مه‌درید هه‌ڵده‌بژێرێت و به‌رشه‌لۆنه ره‌تده‌كاته‌وه .
ئه‌و پێگه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه یانه‌ی ناپۆلی ئاماده نییه به كه‌متر له 100 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری تواناكانی ئه‌و ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی بێت .
رۆیز له هاوینی 2018 له یانه‌ی ریاڵ بیتسه‌وه رویكرده یانه‌ی ناپۆلی به‌رامبه‌ر 30 ملیۆن یۆرۆ.
PM:07:53:15/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 15300
جار خوێنراوه‌ته‌وه