چاوه‌ڕواننه‌كراو.. فیناڵی چامپیۆنس لیگ له توركیا وه‌رده‌گیرێته‌وه
وێستگە سپۆرت-
به‌هۆی هێرش و ئۆپراسیۆنه‌كانی بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان ئه‌گه‌ری زۆره یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا یاری كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌م وه‌رزه له وڵاتی توركیا بسه‌نێته‌وه .
له‌و باره‌یه‌وه ڤیچێنزۆ سپادافۆرا، وەزیری وەرزشی ئیتاڵیا له نامه‌یه‌كی كراوه‌دا داوا لە یه‌كێتی تۆپی پێی ئەوروپا دەکات، مافی میوانداریکردنی یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەمساڵ لە ئیستەنبوڵ وەربگیرێتەوە و بدرێت بە وڵاتێکی دیکە.
ڤیچێنزۆ باس له‌وه ده‌كات كه تورکیا هەڕەشەی گەورەیە بۆ سەر وڵاتان، خەڵکی مه‌ده‌نی وبێ تاوان دەکوژێت و کورد کۆمەڵکوژ دەکات، ناکرێت ئه‌م یارییه گه‌وره‌یه له وڵاتێكی له‌و جۆره ئه‌نجام بدرێت .
سپادافۆرا نامەیەکی بۆ ئالێکساندە سیفرینی سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا ناردووە و نووسیویەتی، ئەگەر ئێوە بیر لەم بڕیارە بکەنەوە و ئەم بڕیارە بدەن، ئازایەتی خۆتان دەسەلمێنن و دووپاتیدەکەنەوە کە تۆپی پێ بۆ ئاشتییە.
PM:07:39:15/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2740
جار خوێنراوه‌ته‌وه