ڤیدیۆ.. بە فەرمی ئیتاڵیا گەیشتە یۆرۆ
وێستگە سپۆرت-
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بە فەرمی گەیشتنی بە یۆرۆی 2020 بەدەستهێنا پاش ئەوەی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە یۆنانی بردەوە .
لە میانەی یارییەكانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2020 و لە یارییەكی بەهێزی كۆمەڵەی دەیەمدا ئیتاڵیا میوانداری یۆنانی كرد .
تایمی یەكەمی یارییەكە بێ گۆڵ وبە خاوێنی كۆتاییهات . لە تایمی دووەمدا هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەهیچزتر هاتەوە نێو یاریگا و لە خولەكی 63 جۆرجینهۆ بە لێدانی سزا گۆڵی یەكەمی بۆ ئیتاڵیا تۆماركرد و لە خولەكی 78یشدا بێرناردسكی گۆڵی دووەم و دڵنیایی بۆ هەڵبژاردەكەی تۆماركرد .
بەو بردنەوەیە ئیتاڵیا خاڵەكانی بووە 21 خاڵ و راستەوخۆ سەرەوتنی بۆ یۆرۆی 2020 بەدەستهێنا ویۆنانیش خاوەنی پێنج خاڵە .
AM:10:16:13/10/2019
ئهم بابهته 2044
جار خوێنراوهتهوه