‌به‌رشه‌لۆنه‌ زه‌برێكی‌ توندی‌ به‌ركه‌وت

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی‌ زه‌برێكی‌ توندی‌ به‌ركه‌وت و به‌هۆی‌ سزاوه‌ له‌ یاری‌ كلاسیكۆ له‌ تواناكانی‌ عوسمان دیمبیلی‌ بێبه‌ش ده‌بێت .

یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی ئیسپانیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ فه‌رمیدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ دوو یاری‌ سزای‌ عوسمان دیمبیلی‌ ئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌یان داوه‌ ، به‌مه‌ش دیمبیلی‌ ناتوانێت له‌ یاری‌ كلاسیكۆ ئاماده‌بێت .

جێگه‌ی‌ ئاماژه‌یه‌ له‌ هه‌فته‌ی‌ هه‌شته‌می‌ لالیگا به‌رامبه‌ر یانه‌ی‌ ئیشبیلیه‌ دیمبیلی‌ به‌ كارتی‌ سور كرایه‌ ده‌ره‌وه‌و له‌ لایه‌ن ماتیۆ لاهوزی‌ داوه‌ری‌ یارییه‌كه‌وه‌ چونكه‌ دیمیبلی‌ پێی وتبوو تۆ زۆر خراپی‌ .


PM:08:42:09/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 3788 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌