‌كۆنتی مەرجێكی قورس بۆ راهێنەرایەتی ئینتەرمیلان دادەنێت

وێستگە سپۆرت-

ئانتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری پێشووی یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە پای وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی داوای بەرزترین مووچەی ساڵانە لە خولی ئیتاڵی دەکات.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لە ڕاپۆڕتێکی تایبەتدا ئاماژە بەوە دەکات کۆنتی بۆ وەرگرتنی ڕاهێنەرایەتی ئینتەرمیلان داوای ساڵانی ٩ ملیۆن پاوەند دەکات، ئەمە لە کاتێکدا تەنیا ماسیمیلیانۆ ئالێگری ڕاهێنەری یۆڤانتۆس ساڵانە ٧.٥ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، واتا کۆنتی دەیەوێت خاوەنی بەرزترین مووچەی ڕاهێنەران بێت لە ئیتاڵیادا.

لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆڕتەکەیدا ڕۆژانەمەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کۆنتی دەیەوێت ڕاستەوخۆ خودی خۆی سەرپەرشتی سەرجەم گرێبەستەکانی نێرازۆری بکات و هیچ کەسێک لە کارگێڕی یانەکە بۆی نەبێت گرفتی بۆ دورست بکات.



PM:07:32:10/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 1872 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌