میلان رووبەڕووی سزایەكی قورس دەبێتەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەی میلانی ئیتاڵی بەهۆی سەرپێچیكردنی لە یاسای دارای خاوێن ئەگەری هەیە رووبەرووی سزا ببێتەوە .
لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا ئاشكرای كردووە كە بەهۆی سەرپێچیكردن لە یاسای درای خاوێنەوە ئەگەری هەیە سزای یانەی میلان بدەن وسزاكەش دوورخستنەوەی یانەكەیە لەخولی یانە پاڵەوانەكان بۆ وەرزی داهاتوو .
لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە میلان لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا خەرجی زیاتر بووە لە داهات بەجۆرێك 30 ملیۆن یۆرۆی زیاتر خەرج كردووە لەو بڕەی كە لە یایسایی دارای خاوێن دا هەیە . بەم هۆیەشەوە رەنگە یانەكە رووبەرووی سزای بەشدارینەكردن لە خولی یانە پاڵەوانەكانی وەرزی داهاتوو ببێتەوە.
PM:06:15:10/04/2019
ئهم بابهته 1856
جار خوێنراوهتهوه