پیرێز رێگه له رۆشتنی ئه‌ستێره‌یه‌كی لاوی یانه‌كه‌ی ده‌گرێت
وێستگە سپۆرت-
فلۆرینتینۆ پیریزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید رێگه له رۆشتنی مارتن ئۆدیگاردی ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌كه‌ی ده‌گرێت.
ئۆدیگارد له ئێستادا به خواستن یاری بۆ یانه‌ی ڤیتیسیه ئاره‌نهیمی هۆڵندی ده‌كات وله‌ماوه‌ی رابردووش‌دا یانه‌ی ئه‌جاكس ئه‌مسته‌ردام ئاره‌زووی خۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌ویاریزانه نیشانداوه .
پێگه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌رپرسانی ریاڵ مه‌درید وله‌سه‌رووهه‌مووشیانه‌وه پیرێزی سه‌رۆكی یانه‌كه رێگری ده‌كات له رۆشتنی ئۆدیگارد و پێی وایه ده‌توانێت له داهاتوودا خزمه‌تی یانه‌كه بكات .
له‌ماوه‌ی رابردوودا یانه‌ی ئه‌جاكس بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ وهاوكات 10ی ملیۆنی تریش وه‌كو پاداشی دا به‌ریاڵ مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی ئۆدیگارد به‌ڵام به‌رپرسانی یانه‌كه ره‌تیانكرده‌وه .
PM:12:07:10/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 4160
جار خوێنراوه‌ته‌وه