گواردیۆلا قسه‌یه‌كی سه‌یر له‌سه‌ر یارییه‌كه‌ى توتنهام ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
پیپ گواردیۆلای ئیسپانی وراهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ئینگلیزی قسه‌یه‌كی سه‌یر له‌سه‌ر یارییه‌كه‌ی شه‌وی پێشوو ده‌كات به‌رامبه‌ر تۆتنهام و پێی وایه زۆر جار ئه‌نجامی 1-0 باشتره له ئه‌نجامی سفر وسفر .
له پاش یارییه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پیپ گواردیۆلا راهێنه‌ری مان سیتی وتی: یارییه‌كی باشمان ئه‌نجامدا وتوانیما چه‌ندین هه‌لی گرنگی گۆڵكردن بره‌خسێنین .
گواردیۆلا وتیشی یانه‌ی تۆتنهام فشاری زۆر ده‌كرد وتوانیشیان به‌هۆی ئه‌و فشاره‌وه گۆڵ له ئێمه تۆماربكه‌ن .
له كۆتایدا گواردیۆلا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه زۆر جار ئه‌نجامی 1-0 له یاری چووندا باشتره له ئه‌نجامی سفر وسفر بۆ یاری گه‌ڕانه‌وه .
AM:10:11:10/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 3584
جار خوێنراوه‌ته‌وه