‌ناوەندی وەرزش و لاوانی قەڵادزێ ئامارو چالاکیەکانی ساڵی 2018 ی بڵاوکردەوە

وێستگە سپۆرت-

ناوەندی وەرزش و لاوانی  قەڵادزێ سەر بە بەرێوەبەرایەتی لاوانی سلێمانی  لە راگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست وێستگە نیوز کەوتوە رایدەگەیەنێت  189 چالاکی جۆراوجۆریان بۆ ساڵی 2018  ئەنجامداوە بەمشێوەیەی خوارەوە

۱/چالاکی  هونەری                              ۱۳ چالاکی
۲/چالاکی  ڕۆشنبیری                          ۳٨ چالاکی
۳/چالاکی پیشەیی                             ٥٥  چالاکی
٤/چالاکی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسی   ٦ چالاکی
٥/چالاکی هۆشیاری                            ۱۷  چالاکی
٦/چالاکی وەرزشی                            ٦۰ چالاکی

راشیدەگەیەنێت بە پێی خشتەی ناو نوسین و تۆمار کردن  بۆ کار و چالاکیەکانمان زیاتر لە ۳ هەزار کچ و کور ی گەنج تێیدا بەشدار بوە  وە  بە خۆشحاڵیەوە زیاتر  لە ۲۰۰ گەنج توانویەتی هەلی کاری بۆ بڕخسێت لە بواری دەلاکی، درومان، ڕاگەیاندن.

هەر لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە کێشەی سەرەکیمان  نەبونی بوودجەی پێویستە  بۆ دابین کردنی پێداویستی تازە و نۆژنەکردنەوەی هۆڵەکان بۆ ئەوەی شوێنی گونجاو بۆ گەنجان دابین  بکەین بەداخەوە بە ئیمکانیەتی زۆر کەم توانیومانە ئەم کار و چالاکیانە ئەنجام بدەین بەهۆی قەیرانی دارایی کە زۆر  رێگربوە لەبەردەم کار و چالاکیەکانمان

.
داواش دەکەن  لە،کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمدا گرنگی  زیاتر  بە وەزارەتی ڕۆشنبیری بدرێیت بوودجەی بۆ تەرخان بکرێیت و کەمی میلاکات  بەهەر شێوازێک  بیت  پربکریتەوە چونکە  فەرمانبەرێکی  زۆریان خانەنیش بوە و نەیانتوانیوە  هیج کەس  لەشوێی دابنین کە ئەمەش  بۆشای تەواوی لە فەرمانگەکەماندا  دروست کردوە


PM:01:43:29/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 3100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌