لیۆنێل مێسی ئەستێرەی بەرشەلۆنە له
نوێترین چاوپێکەوتنیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ماركا وه‌ڵامی چه‌ندان پرسیاری
دایه‌وه، له وەڵامی پرسیارێکدا پێشبینی كرد یوڤێنتۆس ببێته
پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ریال مه‌درید و
لیڤه‌رپوول وه‌رزی رابردوو گه‌یشتنه فایناڵی چامپیۆنزلیگ، به‌ڵام مێسی بۆ
ئه‌م وه‌رزه ئه‌م دوویانه له بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه دوورده‌خاته‌وه و
به‌هۆی كریستیانۆ پێیوایه یوڤێنتۆس بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه به‌ربژێری
سه‌ره‌كییه.
مێسی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: یوڤێنتۆس
زۆرترین چانسی بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه هه‌یه، چونكه گۆڕانكاری باشی
كردووه و ئه‌زموونێكی زیاتری وه‌رگرتووه و خاوه‌نی كریستیانۆ رۆناڵدۆشه.
له باره‌ی بایرن میونشن، پاریس سانجێرمان
و مانچێسته‌ر سیتی، مێسی ده‌ڵێت: به‌هۆی ئه‌وه‌ی یارییه‌كانی سانجێرمان
هاوكاته له‌گه‌ڵ یارییه‌كانی بارسێلۆنا بۆیه یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی
ئه‌و یانه‌یه‌م نه‌بینیوه، پێموایه بایرن میونشن و مان سیتیش به
ئه‌ندازه‌ی یوڤێنتۆس به‌هێز نین.