ئارتێتا:ئيمە لەسەر ڕێگا ڕاستەکەین.
وێستگە سپۆرت-
ئارتێتا رایگەیاند کە لە ئاست و ئەنجامەکانی تیپەکەی ڕازییە و تیپەکەی لەسەر رێگەیەکی راست هەنگاو دەنێت
میکێل ئارتێتا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیەکەی پێش ڕووبەرووبونەوەی برینتفۆرد وتی کە لە یاریی رابردوو بەرامبەر بە چێڵسی ئاستیان باشبووە ڕاستە یەکسانیش بووین، بەڵام بلوز لە یاریگای خۆیان تەواو بەهێزن.
وتیشی کە ئێستا تیپەکەی لەسەر رێگەیەکی تەواو راست هەنگاو دەنێت و لە چامپیۆنزلیگ و پریمەرلیگیش بارودۆخیان نایابە.
ئارتێتا وتیشی هاڤێرتیزیش بەم نزیکانە دەگەرێتەوە. وە زۆر بەپەرۆشم بۆ گەرانەوەی ئەو یاریزانە لەبەر ئەوەی یاریزانێکی نایابە و دەتوانێت لە زۆر مەرکەزی یاریگادا سوودی هەبێت بۆ تیپەکە.
راهێنەرە ئیسپانییەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە بێگومان تۆپە جێگیرەکانیان خاڵێکی بەهێزیانە هەربۆیە بەردەوام دەبن لەسەری و هەرگیز بیر لەوە ناکانەوە دەستبەرداری ئەم شێوازە بن.
لە کۆتاییدا میکێل ئارتێتا ئاماژەی بەوەشکرد پێویستە بەردەوامبن لەسەر ئاستە بەرزەکەیان تاوەکو کۆتایی وەرز. لەبەر ئەوەی تاوەکوو ئێستا هیچ نازناوێکمان یەکلای نەکردووەتەوە .
PM:07:17:02/12/2025
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه