‌ئەستيرەکانی ڕیاڵ مەدرید لە ئەڵۆنسۆ ناڕازین و زیدانیان دەوێت

وێستگە سپۆرت-

بە گوێرەی ماڵپەڕی دیفێنسا سێنتراڵ، هەفتەی پێشوو لە مەدرید کۆبونەوەیەکی بەپەلە بە یاریزانان و ڕاهێنەری یانەکە کراوە و چەند یاریزانيکی سەرەکی یانەکە لە ئەڵۆنسۆ ناڕازین و داوای لابردنی دەکەن.

بە گويرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی دیفێنسا سێنتراڵ، لە دوای یاری یانەکە بەرامبەر ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانی لە گەڕی پێنجەمی چامپیۆنسلیگ کۆبونەوەیەکی بەپەلە لە ڕیاڵمەدرید ئەنجامدراوە و تیایدا چەند ئەستێرەیەکی ڕیاڵمەدرید بە ڕاشکاوانە گلەییان لە ئەڵۆنسۆ کردووە و داواشیان کردووە زینەدین زیدان وەکو ڕاهێنەر بگەڕێتەوە بۆ یانەکەیان. 

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە کۆبونەوەکەیاندا ئەڵۆنسۆ بە گلەی و گازندەکانی ئەو چەند ئەستيرەیە کە لەسەر پلان و تەکتیکەکانی ڕاهينەرەکە هەیانبووە شۆک بووە وە بەتایبەت دوای ئەوەیشی کە داوای هاتنەوەی زیدانیان کردووە . 

ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە بەم دوایانە ئەنجامەکانی لەگەڵ یانەی شاهانەدا باش نییە و لە دواین ٥ یاریاندا لە سەرجەم پاڵەوانییەتیەکان تەنها لە یەک یاریدا براوە بوون.

جێی ئاماژەیە کە زینەدین زیدان پێشتر لە دوو کاتی جیاوازدا ڕاهێنەری یانە شاهانەییەکە بووە و مێژویەکی پرشنگداریشی لەگەڵ یانەکە نوسیوەتەوە. وە ڕاهێنەرەکە ئێستا دوورە لە کاری ڕاهێنەرایەتی و ڕاهێنەری هیچیانەیەک نییە و مەیلی بۆ گەڕانەوە بۆ کاری ڕاهێنەرایەتی هەیە . 



PM:02:39:02/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌