یۆڤانتۆس شکستى بە کریمۆنزى هێنا
وێستگە سپۆرت-
یانەى یۆڤانتۆس بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە کریمۆنیزی هێنا.
لە یارییەکی هەفتەی 10ی خولی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس بە سەرکردایەتی لوسیانۆ سپالێتی راهێنەری نوێ رووبەرووی کریمۆنیزی بووەوە.
لە خولەکى دوو کۆستیچ گۆڵی یەکەمی بۆ یۆڤانتۆس تۆمار کرد، نیوەی یەکەمیش بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
دواتر و لە خولەکی 68 کامبیاسۆ گۆڵی دووەمی بە یانەکەی بەخشی، هەرچەندە لە خولەکی 83 جیمی ڤاردی ئەنجامەکەی بۆ کریمۆنیزی کەمکردەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە یەکسانکردنەوەی.
سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵیک لە سودی یۆڤانتۆس کۆتاییهات، بەم بردنەوە تیپەکەی سپالێتی بە کۆکردنەوەی 18 خال لە پلەی پێنجەمە و کریمۆنیزی پلەی نۆیەمی گرتووە.
AM:09:36:02/11/2025
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه