هۆکاری گۆڕانکارى پێکردنى ئاردا گولەر لە یاری نێوان ڕیال مەدرید و ڤالێنسیا ئاشکرا بوو
وێستگە سپۆرت-
ئاردا گولەر توشى ئازارێکى کەم بووە و لەچەند کاتژمێرى داهاتوو وردەکارى زیاتر لەسەر بارودۆخى بڵاو دەبێتەوە
بەگوێرەی ڕۆژنامەی زە ئەتلەتیک، وەک ڕۆژنامەی تریبونا بڵاویکردووەتەوە، ئاردا گولەری یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید لە گێمی یەکەمی یارییەکەی بەرامبەر ڤالێنسیا تووشی پێکانێکی کەم بووە.
یاریزانە تەمەن ٢٠ ساڵەکە پاژنەی پێی توشى ئازار بووە بەڵام سەرەتا لە یاریگادا مایەوە تا کۆتایی تایمى یەکەم
ڕۆژنامەى زە ئەتلەتیک ئاشکراى کردووە پێاچێت پێکانەکەى گولەر قورس بێت ، بەڵام وەکو کارێکى خۆپارێزى ئەلۆنسۆ بڕیارى دانیشاندنى دا.
پێشبینیش دەکرێت یانەکە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا چەندین نوێکاری لەسەر بارودۆخی ئەو یاریزانە بڵاوبکاتەوە.
AM:09:18:02/11/2025
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه