‌ئەتلەتیکۆ لە ئیشبیلیەی بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید درێژەی بە کۆکردنەوەی خاڵەکانی دا و شکستی دووچاری ئیشبیلیە کردەوە.

لە یارییەکانی هەفتەی 11ـی لالیگا، تیپەکەی دیێگۆ سیمیۆنی میوانداریان لە ئیشبیلیە کرد، نیوەی یەکەم بە یەکسانبوونی سپی بۆ هەردوولا کۆتایی هات.

هەرچی نیوەی دووەم بوو لە خولەکی 64 "جولیان ئالڤارێز" لە ڕێگەی لێدانی سزاوە گۆڵی یەکەمی ئەتلەتیکۆی تۆمار کرد، پاشانیش لە خولەکی 77 "تیاگۆ ئالمادا" گۆڵی دووەمی زیاد کرد، لە خولەکی 90ـش "ئانتوان گریزمان" بە تۆمارکردنی گۆڵی سێیەم کۆتایی بە یارییەکە هات و بە بردنەوەی ئەتلەتیکۆ بەو سێ گۆڵە.

بەو ئەنجامە ڕۆخی بلانکۆس بووە خاوەنی 22 خاڵ و لە پلەی چوارەم دەبینرێت، یانەکەی هەرێمی ئاندەلوسیش بە 13 خاڵەوە ناوەڕاستی ڕیزبەندی گرتووە.




PM:08:34:01/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌