‌ئارسیناڵ لەسەر ئەنجامە زۆر باشەکانی بەردەوامە

وێستگە سپۆرت-

یانەی ئارسیناڵ لەسەر ئەنجامە زۆر باشەکانی بەردەوامە و چوارەم بردنەوەی لەسەریەکی تۆمار کرد و لوتکەی پرێمەرلیگ بەهێزتر کرد.

لە یارییەکانی هەفتەی دەیەمی خولی نایابی ئینگلیزی، تۆپچییەکان بووە میوانی بێرنلی، "ڤیکتۆر یوکیرێش" دوای تەنیا 14 خولەک تۆڕی گۆڵی خاوەن ماڵی هەژاند، پاشانیش لە خولەکی 35 "دیکلان ڕایس" ئەنجامەکەی بۆ گەنەرز کردە دوو گۆڵی بێوەڵام لە نیوەی یەکەمدا.
هەرچی نیوەی دووەم بوو گۆڵی دیکەی تیادا تۆمار نەکرا و سەرەنجام کوڕانی ئارتێتا بەو دوو گۆڵە یارییەکەیان بردەوە.

بەو ئەنجامە ئارسیناڵ باڵانسی خاڵەکانی بۆ 25 خاڵ بەرز کردەوە و پلەی یەکەمی بەهێزتر کرد، هەرچی بێرنلیە 10 خاڵی هەیە و پلەکانی کۆتایی گرتووە.



PM:08:33:01/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌