ئەستۆن ڤێلا چاوى لە یاریزانێکى پاریس سانجێرمانە
وێستگە سپۆرت-
یانەى ئەستۆن ڤێلاى ئینگلیزى چاوى لە تواناکانى کارلۆس سۆلێرى یاریزانى پاریس سانجێرمانە
لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژنامەی فوتبۆڵ ئیسپانیا بڵاویکردۆتەوە، لە زاری فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووسی هەواڵی گواستنەوەی متمانەپێکراوەوە پشتڕاستی کردووەتەوە کە یانەی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ سۆلێر بکات.
ڕۆمانۆ ئاماژەی بەوەدا کە ئەستۆن ڤێلا بە تەنیا لە کێبڕکێی گواستنەوەی سۆلەردا نابێت، ژمارەیەک یانە لە ئیسپانیاش ئارەزووی ئەوە دەکەن. کە بەهای بازاڕی ئێستای نزیکەی ٢٠ ملیۆن یۆرۆیە.
سۆلەر تەمەنی 27 ساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە مانگی حوزەیرانی 2027 کۆتایی دێت.
سۆلەر لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٢ لە یانەی ڤالێنسیای ئیسپانیاوە ڕووی لە پاریس سانجێرمان کردبوو، لەو کاتەوە تەنها ٦١ یاری ئەنجامداوە و ٧ گۆڵی تۆمارکردووە و ٨ ئەسیستیشی کردووە.
AM:10:00:16/05/2024
ئهم بابهته 588
جار خوێنراوهتهوه