خانمان تەنها دەیانەوێت (ڕێزیان بگیرێت)، بەڵام چ ڕێزێک؟
دارەوان حاجی حامید
دژی
فرە ژنیم و دژی هەموو جۆرە توند و تیژییەکم بەرامبەر بە کچان و ژنان و
خانمان، لە یادی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژی دژی ژنان…سڵاو لە
كچه قارەمان و ئازادەكانی كوردستان، له پێشمهرگه و فیداكارییەكانیان،
دڵنیام بە پشتیوانی کردن لەوان دەتوانین، به زیندووێتی و كارایی و ههست و
نهستی بهرزی خۆیان، كۆمهڵگهیهكی داهێنهر، پڕ له گهشهو،
نیشتمانێكیی زیندوو، ئاوهدان و ئازاد بۆ هەرێمی کوردستان بهرههم بێنن.
بەردەوامبوونی
تراژیدیای توندوتیژی دژی ژنان، دەستدرێژی بە هەموو جۆرەکانییەوە،
ناهاوتایی و پێشێلکردنی مافەکانیان لە سەراپای جیهاندا بەتایبەتی لە
وڵاتانی جیهانی سێیەم و ژێر دەستەی دەسەڵاتی نەریتی و دیکتاتۆری و ئایینی و
پیاوسالاریەکاندا ئەوە پشت ڕاست ئەکاتەوە، کە هێشتا ئەم نیوەیەی مرۆڤایەتی
زۆر دوورە لەوەی هاوتای نیوەکەی دیکەی بژی.
ئەمساڵیش لە ڕۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان بە لیستێکی خەمناکە وە ماڵئاوایی لە ۲٠۲۳ دەکەن،
ئەو
لیستە پێمان ئەڵێت ڕۆژانە ٦٠۲ ملیۆن ژن لە هەندێک وڵاتی جیهاندا ڕووبەڕووی
ئەشکەنجەو لێدان و سوکایەتی ئەبنەوە، کە لەو وڵاتانەدا توندو تیژی دژی
ژنان (تاوان) بە تاوان نازارێت. ٧٠٠ ملیۆن کچ لە جیهاندا پێش تەمەنی شانزە
ساڵی بە شوودراون .
١٣٠ ملیۆن کچ لە جیهاندا خەتەنە کراون. لەهەر
دە ئافرەتێک لانی کەم یەکێکیان لە جیهاندا ڕووبەڕووی توندو تیژی و
دەستدرێژی سێکسی بوەتەوە. ساڵانە زیاتر لە پێنج هەزار ژن بە بیانووی
شەرەفەوە دەکوژرێن. لە پانزە وڵاتی جیهان ژنان بە بێ ڕەزامەندی باوک یان
مێرد بۆیان نییە نە کار بکەن نە گەشت. لە حەفتا و نۆ وڵاتی جیهان هێشتا
ژنان لە ڕووی کار و مووچەوە لەگەڵ پیاوان هاوتا نین و مافی هەموو کارێکیان
نییە. زیاتر لە ٤٥ ملیۆن ئافرەتی لەشفرۆش لە جیهاندا هەن، کە زۆربەیان
تەمەنیان لە نێوان سیانزە تا بیست و پێنج ساڵدایە. لەو کۆمەڵگانەی، کە بەر
هێرشی تیرۆریستانەی هێزە ئیسلامییە جیهادییەکان کەوتوون، ئافرەتان قوربانی
یەکەمن و جگە لە کوشتنیان، کراونەتە بابەتی کۆیلایەتی و فرۆشتن و دەستدرێژی
بەردەوامی
سێکسی.
نیوەی
کۆمەڵ دایک و پەروەردەکار، نیوەکەی دیش، کە تاکە خواست و پرسیاری لە پیاو
ئەوەیە کەی ئەمیش ئەبێتە خاوەنی جەستەی خۆی؟ دوای سێ سەد و شەست و چوار ڕۆژ
لە ماندوویی پێنەزانراوو لەبیرکراوی نیوەکەی دی، هەرگیز یەکسان نەبوونیان
بە پیاو، چیان لە پیاوان خواست و بە چ ئومێدێکەوە چاوەڕوانی ساڵێکی نوێیان
لێ ئەکەن؟
ژنان بێ ئومێدن، کە پیاوان پاش چەندین سەدەی پێکەوە
بنیاتنانی شارستانیەتی مرۆڤ، لە داوا سادەکانی ناخیان بگەن، کە ببنە هاوڕێی
ڕاستەقینەی ژیان و بنیاتنەری هاوبەشی خێزانەکانیان و خەم و
ئارەزووەکانیان، ئەو پیاوانەی کە جگە لەو ساتانەی شەو نەبێت، کە بەتەنیشت
هاوژینەکانیانەوە (ڕاستتر ژنەکانیانەوە) پرخەیان دێت، ساتەکانی دی ژیانیان
لە دەرەوەی جیهانی هاوژینەکانیانەوە بەسەر ئەبەن، تەنانەت هەندێک پیاو دان
بە سێسەد و شەست و چوار ڕۆژی تەنیایی و ناهاوتایی و چەوساندنەوەی ژنان
نانێن.
ژنانێک
تاکە ئاواتیان ئەوەیە، کە خەون بە خاوەندارێتی بوونی جەستەی خۆیانەوە
ببینن و ئەو موڵکایەتییە لە کۆمەڵگە و پیاوان بسەننەوە، چونکە هیچ
ئازادییەک لە ئازادبوونی جەستە زیاتر مانایەکی نییە بۆ ئافرەت و ئافرەتان
قوربانی یەکەمن و جگە لە کوشتنیان ئەکرێنە کەرەستەی کۆیلایەتی و فرۆشتن و
دەستدرێژی بەردەوامی
سێکسی.
داواکارم ڕێکاری توندتر بگیرێتەبەر بەرامبەر هەموو ئەو کەس و لایەنانەی، کە مایەی ئازاردانی دەروونی کچان و خانمان و
ژنانن…
کچان،
ژنانی هەرچی بکەن و گەورەترین تاوانیش ئەنجام بدەن، مافی ئەوەمان نییە نە
دەستیان لێ بەرزبکەینەوە، نە بیان کوژین، نە ئازاریان بدەین، تاکە مافێک؛
کە پەروەردگار لە قورعانی پیرۆزدا بۆ هەردوو ڕەگەزەکەی داناوە لە کاتێ
نەگونجان، تەنها جیابونەوەیە بێ ئەوەی یەکدی ئازار بدەن و سوکایەتیی
بەیەکدی بکەن!
PM:03:29:25/11/2023
ئهم بابهته 740
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی