نه‌ته‌وه سازی و زمان
لەتیف فاتیح فەرەج
ئه‌گه‌ر كاتی خۆی كه مامۆستا هه‌ژار په‌لاماری مامۆستابرایم ئه‌حمه‌دی دا و به شیعر له بری هه‌جو جنێوی پێدا كه‌سێك مامۆستا هه‌ژاری بێده‌نگ كردباو نه‌یهێشتبا به‌و زمانه نزمه شیعر بنووسێ، ئێستا مێژوه‌كه‌مان به شێوه‌یه‌كی تر ده‌بوو، نه‌برایم ئه‌حمه‌د وه‌ك رۆشنبیر‌و سیاسی و تێكۆشه‌ر شایانی ئه‌و هه‌موو سوكایه‌تیه بوو، نه هه‌ژاریش ده‌بوو قه‌ڵه‌می له‌و جۆره بابه‌ته خه‌ساركردبا، سه‌ره‌تای سوككردنی گشتی و سوكایه‌تی له‌وێوه ده‌ستی پێكرد، به‌رله‌و مێژووه ئه‌وه‌ی هه‌بوو زیاتر ره‌خنه بوو، نه‌ك سوكایه‌تی، ته‌نانه‌ت شوكری فه‌زڵی و ئه‌حمه‌د موختار به‌گ و پیره مێرد ئه‌وه‌ی نوسیویانه به‌رانبه‌ر شێخ مه‌حمود ره‌خنه‌یه، ئه‌وه‌ی له گه‌لاوێژدا شاعیران ده‌رهه‌ق یه‌كتر نووسیویانه ره‌خنه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌ژار كردویه‌تی ره‌خنه نیه، ئه‌م سه‌ره‌تایه‌ش بووبه سه‌ره‌تان و تا ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه، ئه‌مه شێرپه‌نجه‌ی مه‌لای و جه‌لالیه كه زیانێكی گه‌وره‌ی له یه‌كڕیزی كورد‌و چاره‌نووسی كوردستان داوه.
ئه‌مڕۆ ئه‌وه ی ده‌گوزه‌رێت له سوكایه‌تی، جنێو، بێبابه‌خكردن، په‌لاماردانی مه‌لا مسته‌فاو جه‌لال تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فاو برایم ئه‌حمه‌د و ته‌واوی زندوه‌كان و ته‌نانه‌ت په‌لاماردان و گه‌زینی رۆشنبیران، پیاوانی ئاینی، خوێنه‌واران، مامۆستایانی زانكۆ درێژه‌ی ئه‌و مێژوه ناشرینه‌یه كه زمان به خراپی رۆڵێكی قێزه‌ونی تیا گێڕاوه‌و هه‌ندێك بۆ ئافه‌رین و پاروه نانێك به باوكی خۆیشیان ده‌وه‌ڕن، په‌یجه‌كان و فه‌یس بووك له بری بونیاد نان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كراوه به سه‌ر زه‌مینی په‌لاماردان و درۆهه‌ڵبه‌ستن و قێزاندن.
ئه‌م دیارده‌ی كورد شكێنی و خودشكێنیه به‌ڕاده‌یه‌ك په‌ره‌ی سه‌ندووه، زۆربه به دوای كه‌م و كورتی یه‌كتره‌وه‌ن، نه‌ك بینینی جوانی و لایه‌نه باشه‌كانی یه‌كتر، نه‌ك ئه‌وه‌ش ته‌نانه‌ت خائین و خاك فرۆش و چه‌ته‌و گه‌نده‌ڵ و دزه‌كانیش خۆیان به نیشتمان په‌روه‌ر نیشانده‌ده‌ن و نیشتمان په‌روه‌رو خاوه‌ن ئاكاره‌كان هه‌ڵده‌كێشن له كار‌و ره‌وشته قێزه‌ونه‌كانی خۆیان، رای گشتیش له ژێر كاریگه‌ر پڕ‌و پاگه‌نده‌و ته‌می ره‌شی ئایدۆلۆژیادا ناتوانێ راستیه‌كان ببینێت، له‌م رۆژانه‌دا شتێكم خوێنده‌وه گوایه نالی له سه‌رده‌مێكدا موچه‌ی هه‌بووه، بابایه‌ك بۆی نووسیبوو" ئه‌و زۆڵه‌ش موچه خۆر بووه" سه‌یری ئه‌م په‌روه‌رده‌و ئاكاره بكه‌ن، نالی به‌و مه‌زنیه كه هه‌ندێك له نووسه‌ره گه‌وره‌كانی پێشین پێیان ده‌گوت حه‌زره‌تی نالی، ئێستا ده‌مڕوتێك كه ره‌نگه هه‌رگیز دوو شیعری نالی نه‌خوێندبێته‌وه پێی ده‌ڵێت زۆڵ.
ئه‌گه‌ر حزبه‌كان و په‌یج و ئه‌كاونته جنێو فرۆش و بێ‌دایك و باوكه‌كانیشیان بۆ دژایه‌تی یه‌كتر و ناشرینكردنی جوانیه‌كان ئه‌و كاره بكه‌ن و ده‌ستبه‌رداری نه‌بن، خۆ ئه‌ركی حكومه‌ته كار له سه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌كی دروست و ئاكاری بكات، په‌روه‌رده‌یه‌ك كه رێز بگێڕێته‌وه بۆ تاك و بۆ گشت، زمان ده‌توانێ نه‌ته‌وه‌یه‌كی ساغڵه‌م دروستبكات، نه‌ته‌وه‌یه‌ك رێز‌و لێبورده‌یی به كرده‌وه تیا بێت نه‌ك به قسه‌ی ڕووت، ئێمه كه به‌رده‌وام هه‌ڵوه‌سته له سه‌ر ئه‌م بار‌و دۆخانه ده‌كه‌ین و ره‌خنه‌ی ناشرینیه‌كان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌مانه سبه‌ینێ له ئیچستا نه‌چێت، بۆ گۆڕینی ئاوه‌زی كوردیه، ئاوه‌زێك شه‌ست ساڵه به جنێو، سوكایه‌تی، بوختان پڕده‌كرێت و لێناگه‌ڕێن خۆی جیاوازیه‌كان ببینێ.
PM:02:32:05/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 888
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی