بێده‌نگیی ڕۆشنبیران هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی

‌نەجیبە مەحمود

رۆڵی لاوازی رۆشنبیران له‌ چاودێری نه‌كردنی سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداران ده‌توانێت كاریگه‌ری نه‌رێنی به‌رچاوی له‌سه‌ر پرسه‌ گرنگه‌كانی په‌روه‌رده‌یی و یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌بێت ..كاتێك رۆشنبییران وه‌ك چاودێرێكی ره‌خنه‌گرانه‌ مامه‌ڵه‌ ناكه‌ن، ره‌نگه‌ حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداران به‌ ئاسانی خۆیان له‌ به‌رپرسیارێتی سه‌رشانیان بپارێزێت..ئه‌مه‌ش ده‌توانێت ببێته‌ هۆی بڕیاردانی نادروست و پابه‌ندنه‌بوون به‌ مافی هاووڵاتیان.

رۆڵی رۆشنبیران زۆر گرنگه‌ له‌ به‌ره‌وپێشبردنی هه‌ر ووڵاتێك، كه‌ ده‌توانن به‌شداربن له‌ داڕشتنی هه‌ڵوێست و به‌هاكانی نه‌وه‌ی گه‌نج ..ئه‌گه‌ر رۆشنبیران ئاماده‌ییان نه‌بێت له‌ گۆره‌پانی گشتیدا، ره‌نگه‌ نه‌وه‌ی داهاتوو له‌ ژێر كاریگه‌ری بیرۆكه‌ و به‌های هه‌ڵه‌دا بێت.
رۆشنبیران ده‌توانن به‌ ره‌خنه‌گرتن له‌ سیاسه‌ته‌كان به‌شداری بكه‌ن له‌ گه‌شه‌پێدانی كولتوری وكۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی و هتد ... نه‌بوونی ئه‌م ره‌خنانه‌ ده‌توانێت ببێته‌هۆی چه‌قبه‌ستوویی دۆخه‌كه‌ له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ هه‌ر وه‌ك ئێستا كه‌ هه‌یه‌. رۆشنبیران ده‌بێت پارێزه‌ری مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه‌ مه‌ده‌نییه‌كان بن... نه‌بوونی ڕۆڵی ئه‌وان له‌ گۆڕه‌پانی گشتیدا ده‌توانێت ببێته‌هۆی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و پشتگوێخستنی پرسه‌ یاساییه‌كان..

گرنگی ڕۆڵی رۆشنبیران له‌ پێدانی زانیاری و شیكارییه‌كان ده‌بێته‌هۆی زیادبوونی هۆشیاری گشتی.. هه‌ربۆیه‌ گه‌ر ئه‌م ڕۆڵه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی پێویست نه‌بیندرێت، ره‌نگه‌ ببێته‌ هۆی بێئاگایی خه‌ڵك له‌ پرسه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كان و نه‌توانن به‌ شێوه‌یه‌كی پێوسیت به‌شداری بكه‌ن له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هتد ...به‌ گشتی لاوازی ئه‌م ڕۆڵه‌ له‌لایه‌ن رۆشنبیران ده‌بێته‌هۆی ناسه‌قامگیری كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی و كاریگه‌ری  نه‌رێنی له‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وام ده‌بێت..

رۆشنبیران به‌ زۆری وه‌ك لایه‌نگری دامه‌زراوه‌ مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن.. هه‌ر بۆیه‌ گه‌ر له‌ چاودێریكردنی سیاسه‌ته‌كانی حكومی و حیزبیدا ئاماده‌ییان نه‌بێت، له‌وانه‌یه‌ دامه‌زراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كانیش لاواز بن و نه‌توانن ئه‌ركه‌كانیان به‌ شێوه‌یه‌كی دروست له‌ پاراستنی مافه‌كانی هاووڵاتیان و به‌دواداچوون بۆ پرسه‌ گرنگه‌كانی كۆمه‌ڵگا ئه‌نجام نه‌ده‌ن...

رۆشنبیران به‌ خستنه‌ڕووی بۆچوون و ڕوانگه‌ی جیاواز به‌شداری فره‌ هه‌مه‌ جۆری  فیكری ده‌كه‌ن.. نه‌بوونی ئه‌م فره‌ هه‌مه‌جۆرییه‌ ده‌توانێت ببێته‌هۆی دروستبوونی فه‌زای فیكری یه‌كده‌نگ و داخراو كه‌ تێیدا ره‌خنه‌ و بیرۆكه‌ی نوێ به‌ ئاسانی قبوڵ نه‌كرێت..

بوونی ئه‌و ڕۆڵه‌ی رۆشنبیران به‌ ره‌خنه‌ گرتن له‌ سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌یی یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له‌ باشتركردنی سیستمی په‌روه‌رده‌یی ..به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ نه‌بوونی چاودێری كردنیان ده‌تواێت ببێته‌ هۆی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ له‌ بواری په‌روه‌رده‌ و كاریگه‌ی له‌سه‌ر كوالیتی په‌روه‌رده‌یی....كاتێك رۆشنبیران به‌ هۆی چاودێرینه‌كردنی سیاسه‌ته‌كانه‌وه‌ بێده‌نگ ده‌بن، ره‌نگه‌ ببێته‌ كولتوورێكی باو له‌ كۆمه‌ڵگادا ...هه‌روه‌ها خه‌ڵك وا هه‌ست بكات كه‌ ده‌نگیان نابیسترێت و به‌م شێوه‌یه‌ خۆیان له‌ به‌شداریكردن له‌ پرسه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی و په‌روه‌رده‌یی و هتد ... به‌ دوور بگرن و بێگومان ئه‌مه‌ش خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ناكات..

نه‌بوونی چاودێری و ره‌خنه‌ی رۆشنبیران ده‌توانێت ببێته‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی متمانه‌ی گشتی به‌ دامه‌زراوه‌ حكومی و سیاسییه‌كان و مه‌ده‌نییه‌كان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی بێ متمانه‌یی و بێهیوایی له‌ كۆمه‌ڵگادا و رێگری له‌ خه‌ڵك ده‌كات له‌ چالاكییه‌ مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان ..
 بوونی ڕۆڵ و ئاماده‌یی به‌هێزی ڕۆشنبیران به‌ چاودێریكردن و ره‌خنه‌كانیان  له‌ سیاسه‌ته‌ ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی هتد.. یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ  به‌ دیهێنانی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی. به‌ پێچه‌وانه‌كه‌شی نه‌بوونی ئه‌م ڕۆڵه‌، ده‌بێته‌هۆی نایه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری زیاتر و گرووپه‌ لاوازه‌كان بخاته‌ ژێر فشاره‌وه‌ و گروپێكیش له‌ ده‌سه‌ڵات یان نزیك له‌ ده‌سه‌ڵات زاڵ بكات به‌سه‌ر دۆخه‌كه‌، كۆنترۆڵی دۆخه‌كه‌ له‌ ده‌ست بگرن به‌و شێوه‌یه‌ هه‌ڵیبسوڕێنن له‌ خواستی خۆیانه‌، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌بیندرێت..

 له‌ كۆتاییدا، لاوازی ڕۆڵی ڕۆشنبیران له‌ چاودێریكردنی سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌تدا ده‌توانێت ببێته‌هۆی لاوازبوونی دیموكراسی و مافی مرۆڤ و گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری. ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ سه‌رنج و هه‌وڵی گروپه‌ جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا و به‌تایبه‌تی ڕۆشنبیران هه‌یه‌ بۆ دروستكردنی ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروست و بنیاتنه‌ری ڕه‌خنه‌.



PM:01:17:13/09/2024

ئه‌م بابه‌ته 1256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی