پارتی قوربانی یه‌كه‌می هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتیمانی
هه‌ڵوێست میرانی
له دونیای سیاسه‌ت دۆستی هه‌میشه‌یی و نه‌یاری هه‌میشه‌یی نیه ، بارودۆخه‌كه به پێی بهرژوهندیهكان ده‌گۆڕێ ، له كوێ بهرژوهندیهكان پارێزراو بن هه‌نگاوه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه ده‌نرێن ، واتا ده‌كرێ نه‌یاری دوێنێ ببێته دۆستی ئه‌مڕۆ.
له دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق و سه‌ركه‌وتنی ڕه‌وتی صه‌در و پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕێككه‌وتنی سوننه‌كان له ژێر چه‌تری هاوپه‌یمانی سیاده، هه‌رسێ لایه‌نی سه‌ركه‌وتوو ( پارتی دیموكرات و ڕه‌وتی صه‌در و سوننه‌كان) له ژێر ناوی هاوپه‌یمانی ڕزگاری نیشتیمانی خۆیان كۆكرده‌وه ، به هۆی ئه‌وه‌ی بلۆكی ئێران دۆڕاوی هه‌ڵبژارنی پێشوه‌خته‌ی عێراقه و وه هاوپه‌یمانی ڕزگاری نیشتیمانی بانگه‌شه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتیمانی ده‌كات، ڕێبه‌ری ڕه‌وتی صه‌در کە براوەی یەکەمی هەڵبژاردنە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیەتیەکە جه‌خت له‌سه‌ر به‌شداری پێنه‌كردنی به‌شێكی گرینگی هاوپه‌یمانه ستراتیژیه‌كه‌ی ئێران (چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان) له پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتیمانی ده‌كاته‌وه ، ئه‌ویش ده‌وڵه‌تی یاسایه كه نوری مالیكی ڕێبه‌رایه‌تی ده‌كات لەگەڵ عەصائیبەکەی خزعەلی.
لە بەرامبەردا جموجۆڵه‌كانی ئێران به ئامانجی پاراستنی بهرژوهندهیهكانی له عێراق به‌رده‌وامه ، له ڕێگای جوڵه سیاسی و ههواڵگریهكانیهوه تا ئێستا سه‌ركه‌وتوو بووه لە وه‌ستاندنی پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق ، ئێرانیه‌كان توانیان چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان به‌یه‌كگرتوویی بهێڵنه‌وه ، هاوپه‌یمانی عه‌زمی خەمیس خەنجەر له‌ت بكه‌ن و دوانزه په‌رله‌مانتاریان لێ جیابكه‌نه‌وه ، یه‌كێتی نیشتیمانی له پارتی دیموكراتی كوردستان داببڕێنن ، به‌شێك له‌و هێزانه‌ی كورسی كه‌میان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌یه له‌گه‌ڵ ڕێژه‌یه‌كی زۆر له سه‌ربه‌خۆكان بخه‌نه ژێر ڕكێفی خۆیان، هه‌موو ئه‌مانه‌یان خسته به‌ره‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و له یه‌كه‌م هه‌نگاویان له ڕێگای تهفسیرێكی دادگای باڵای فیدراڵیه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار كه دوو له‌سه‌ر سێی ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیان سه‌پاند توانیان یاریه سیاسیه‌كه بخه‌نه ژێر كۆنترۆڵی خۆیانه‌وه و پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق شه‌له‌ل بكه‌ن .
٭ پارتی قوربانی یه‌كه‌می هاوپه‌یمانی ڕزگاری نیشتیمانی.
پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارنی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له هه‌رێمی كوردستان وه هاوپه‌یمانی سیاده‌ی سوننه‌كانیش له ژێر ئیطاعهی سه‌رۆك بارزانی و پارتینە، به‌م جۆره پارتی بۆته پایه‌كی تۆكمه‌ی پاراستنی یه‌كڕیزی هاوپه‌یمانی ڕزگاری نیشتیمانی، ئه‌مەش وای كردووه تیری ئێران ڕوو له پارتی بێ به ئامانجی لێكترازانی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه، فشاره‌كانی ئێران بۆ سه‌ر پارتی و هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دادگای باڵای فیدراڵی كردۆته واجیهەیەکی دیار بۆ دروستكردنی فشار له‌وانه دوورخستنه‌وه‌ی هۆشیار زێباری له كێبه‌ركێی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، بڕیاردان دژ به یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێم . له پاڵ فشاره‌كانی دادگای باڵای فیدراڵی ئێران له ڕێگای سوپای پاسداران و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی چه‌ند جارێك هێرشی موشه‌كی كرده سه‌ر هه‌ولێر، کارتی زۆنی سەوز و قەندیلیش دووانن لەو کارتانەی ده‌ستی ئێران دژ به پارتی ، ئه‌گه‌رچی ئێران فشاری خستۆته سه‌ر صه‌در و سوننه‌كان، به‌ڵام له‌و نێوه‌نده فشاره‌كان بۆ سه‌ر پارتی ڕێكخراوتربوون ، لێره‌دا قوربانی یه‌كه‌م پارتی دیموكراتی كوردستانه، چونکە بڕیاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی دژ به سیاسەتی نەوتی هه‌رێم کاریگەرترینی ئەو جوڵانەن دژ بە پارتی، به ئەم بڕیارە ته‌واوه‌تی ڕه‌نگڕێژی هاوپه‌یمانه‌كانی ئێرانه لە عێراق به ئیعازی ئێران.
سه‌ره‌تا ڕه‌وتی صه‌در د‌رکی به‌وه نه‌كرد دادگای بالای فیدراڵی كه‌وتۆته ژێر هه‌ژموونی نەیارە سیاسه‌كانی ، دوای ئه‌وه‌ی دادگا به بڕیارێك پڕۆژه یاسای ئاسایشی خۆراكی هه‌لوه‌شانده‌وه صهدریهكان دركیان به‌وه كرد سیاسیه‌كان له پشتی بڕیاره‌كانی دادگاوه‌ن ، بۆیە ئێستا صەدریش لە جوڵەکانی دادگا بە گومانە، کەواتە ئه‌وه‌ی گرینگه پارتی دیموكراتی كوردستان بیكات قهڵپكردنهوهی مێزه‌كه‌یه، ئه‌ویش یان (یاسای دادگای فیدراڵی هەموار بکرێتەوە یانیش له هاوپه‌یمانی ڕزگاری نیشتیمانی بچێته ده‌ره‌وه)، ناکرێ پارتی قوربانی بدات و هاوپەیمانەکانیشی ک‌ش و ماتی لێ بکەن (ئەمە لە دونیای سیاسەت جێگای نابێتەوە)، گرینگە پارتی دەست بە جوڵە بکات ، هەنگاوی یەکەم دەست بردنە بۆ هەمواری یاسای دادگای باڵای فیدراڵی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ڕوونە ئه‌م دادگایه به پێی مادده‌ی 44 له یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق و فه‌رمانی ژماره 30 ساڵی 2005 ههیكهلبهندیهكهی بنیاد نراوه ، كه‌واته ئه‌م دادگایه به پێی یاسایه‌كی كۆن درووست كراوه كه ئه‌م یاسایه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه‌ك مه‌رجه‌عی بالای ته‌شریعی عێراق ده‌رنه‌چووه له كاتێكدا به پێی مادده‌ی 92 ی ده‌ستوری عێراق پێویسته یاسایه‌كی تایبه‌ت به دادگای بالای فیدراڵی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه ده‌ربچێ و دادگاكه له ڕووی هه‌یكه‌ل و ده‌سه‌ڵاته‌وه له چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسا نوێ یه بنیاد بنرێ.
ڕەنگە لە ئێستا دەرچوونی یاسایەکی تایبەت ئەستەم بی چونکە پێویستی بە دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانە .
کەواتە ئه‌ركی پارتی دیموكراتی كوردستانە هاوپەیمانەکانی بخاتە بەردەم تاقی کردنەوەیەکی مێژوویی ، وە فشار بکات له ڕێگای زۆرینەی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه یاساکە بەتەواوی بڕگە و مادەکانی هەموار بکەنەوە ، وە لە ڕێگای هەموارەکەوە هەیکەلێکی نوێ بۆ دادگای باڵای فیدراڵی دابندرێت، ئەگەر فشارەکان بەردەوام بن‌و دۆخەکەس وەک ئێستا بمێنێتەوە، پێویستە پارتی تاوتوێی بژارەدەکانی تر بکات، ئەگەر لەدەرەوەی هاوپەیمانی رزگاریش بێ.
PM:04:14:18/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 1084
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی