ژینگه‌و موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان
ئاکۆ کەریم مەعروف
بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى خه‌مخۆرى ژینگه‌و ژینگه پارێزن، ئێستا عیراق له ریزبه‌ندى پله‌كانى یه‌كه‌مه له پیسبونى ژینگه، پسپۆران ده‌ڵێن هۆكارى ئه‌و هه‌موو نه‌خۆشییانه موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه به پله‌ى یه‌كه‌م، پاشان جۆره‌كانیتر له ئامێر‌و نا په‌رپرسیارێتى تاك به‌رامبه‌ر به‌و دۆخه ترسناكه.
ساڵانێكه ئه‌م مۆته‌كه‌یه بارى شانى مرۆڤایه‌تى قورس و گرانكردووه، مۆته‌كه‌ى تووشبوون به جۆره‌ها نه‌خۆشى، هۆكاره‌كانیش زۆرن له‌وانه، زۆربوونى له راده‌به‌ده‌رى موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، پاشان كه‌مته‌رخه‌مى حكومه‌ت له دابینكردنى كاره‌باى نیشتیمانى، به یه‌ك ملوێن دره‌خت هه‌واى ئه‌م شاره پاكناكرێته‌وه، به هه‌زاران نه‌مام ئه‌م شاره له ژه‌هرایبوون هیچ ته‌نگه نه‌فه‌سییه‌كى بۆ چاره‌سه‌ر ناكرێت، له ژێرپه‌نجه‌و ده‌یان نه‌خۆشى تر، كه دا‌و ده‌رمان كه‌مه، ئایا تۆ چیت پێده‌كرێت كه راپۆرته نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان هیچ هیوایه‌كیان به تۆ نه‌ماوه وه‌ك جوگرافیایه‌كى نیوه ناسراو.
بوونى موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان ته‌نها پابه‌ند نییه به ژه‌هراویكردنى ته‌نگه نه‌فه‌سی و چه‌ندین نه‌خۆشى كوشنده‌ى تر، به‌ڵكو له‌ڕووه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌شه‌وه ده‌یان جێچه‌ڵى ناوه‌ته‌وه، له‌وه‌ى نزیكى موه‌لیده‌كه بێزارى كردووم خه‌وم لێ حه‌رام بووه، دواتر ئاسمانى ژینگه جگه له سه‌رزه‌مین كه هه‌موو گازۆیله، چ هه‌راو هۆریایه‌ك گوێى باڵنده‌و بنیایه‌م تاس و كه‌ڕ ده‌كات، ئه‌م رۆن و دووكه‌ڵ و چه‌ورییه ده‌كرێت به گه‌رووى ئه‌رزو ئاسماندا. لێتان ده‌پرسم ئایا كه‌سێك هه‌یه له ژینگه‌یه‌كى وه‌هادا ته‌ندروستى باشبێت...؟.
به دڵنیاییه‌وه نه‌خێر.. پاشان هۆكارى ئه‌م هه‌موو موه‌لیده ئه‌هلییه له‌به‌ر چییه‌و بۆ چییه..؟ ژه‌هراویكردنى ئینسان چ خۆشییه‌ك به ویژدان و به‌ها باڵاكان ده‌به‌خشێت.. ئایا ناشتنى هه‌زاران نه‌مام چارسه‌ره..؟ كه‌مێك راستگۆبین گرنگیدان به‌م دۆخه مایه‌ى شانازییه، خه‌مخۆرى جێگه‌ى قبوڵه.. هه‌ر تاكێك ئه‌م خه‌مه‌ى هه‌بێت خه‌مى منیشه، چیتر ئه‌و كه‌سانه‌ى بیر له رواندنى دره‌ختێك ده‌كه‌نه‌وه له هه‌مان كاتیش‌دا موه‌لیده‌یه‌ك بكوژێننه‌وه، تاریكى به هه‌واى پاك زۆر باشتره له رۆژى رووناكى پڕ ژه‌هر.
PM:02:35:28/07/2022
ئه‌م بابه‌ته 1428
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی