یه‌كێتى نووسه‌ران...
له چ سه‌رده‌مێكدا ده‌ژى...؟
ئاکۆ کەریم مەعروف
وا ته‌مه‌نم ده‌بێته په‌نجاو دوو ساڵ، به‌ڵام به‌و هه‌موو ته‌مه‌نه‌وه هێنده‌ى ئێستا تووشى سه‌رئێشه‌و ته‌مه‌ڵى نه‌بووم. من رێكخراوێكم روه‌و پیربوون ده‌چم، كه‌ڵكى ئه‌م رۆژگاره‌م نه‌ماوه، راستگۆیانه ناتوانم له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا بگونجێم. هۆكاره‌كه‌شى پیریی و هه‌زار عه‌یب.
رێكخراوێك، گۆڤارێكى پێ ده‌رناكرێت، رۆژنامه‌یه‌كى ئه‌ده‌بی نییه، سسته له هه‌موو بواره چالاكیی و ئه‌ده‌بی و سیاسییه‌كاندا، كتێبێكى پێ چاپ ناكرێت، دووره له هه‌موو چالاكییه ئه‌ده‌بی و كلتوورییه‌كانه‌وه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به دونیاى ئه‌ده‌به‌وه نه‌ماوه‌و بێ ئاگاشن لێى، نه ئاگایان له رێكخراوه‌كانى ده‌ره‌وه‌یه‌و.. نه ئاگاشیان له‌ناو رێكخراوه‌كه‌ى خۆشیان هه‌یه.
په‌نجاو دوو ساڵه سه‌رى خۆم كز كردووه، درووشمه‌كه‌م ( هیچ شتێكم پێ نه‌ڵێن.. تاوه‌كو من هیچ شتێك نه‌كه‌م) ته‌مه‌ڵ و ته‌وه‌زه‌ل، بۆخۆم به‌م ئاخرییه‌وه پاڵى لێئه‌ده‌مه‌وه، چاویشم به گه‌نجى تازه هه‌ڵنایه‌ت.
ماوه‌ى زیاتر له ده ساڵه هیچ ئه‌ندامێكى تازه له گه‌نجه‌كان وه‌ك ئه‌ندان وه‌رنه‌گیراون، ئه‌وان ه‌رنامه‌و په‌یڕه‌وى ناخۆ كێشه‌ى بۆ دروستكردوون، پاشان ته‌وافقى سیاسی كه نه‌ده‌بوو رێكخراویكى سه‌ربه‌خۆ، حزب وه‌كو مزراح بیخولێنێته‌وه، ئێستا ئه‌و رێكخراوه له‌ناو بازنه‌یه‌كى داخراودا ده‌سووڕێته‌وه.
له ساڵى دوو هه‌زاو ده كۆنگره به‌سترا، خێره تاوه‌كو ئێستا كۆنگره نابه‌سترێت، له كاتێكدا زۆربه‌ى ئه‌ندامه‌كانى ( رۆحیان شاد) به سه‌رۆكى نووسه‌ران و ئه‌ندامه‌كانى كه وازیان هێناوه، رێكخراوێك ده‌ستى به چڵه پووشێكه‌وه گرتووه تاوه‌كو نه‌خنكێت.
هۆكاره‌كه‌ى زۆربه‌مان ده‌زانین، وه له‌به‌رچاو روونه.
لێره‌وه هیچ قسه‌یه‌كم له‌سه‌ر هه‌ردوو لقى هه‌وڵێرو دهۆك نییه، لقى سلێمانى پایته‌ختى رۆشنبیریی و ئه‌ده‌ب، به هه‌ر هه‌مووتان ده‌ڵێم چه‌ند ئه‌ندام له دواى كۆنگره‌وه له‌وێدا كار ده‌كه‌ن، وه‌زیفه‌ى ئه‌ده‌بیان چییه..؟. كۆا.. سكرتێرى دارایی، كوا سكرتێرى په‌یوه‌ندییه‌كان، كوا سكرتێرى رۆشنبیریی، كوا سكرتێرى كارگێڕى، كوا سه‌رۆكى لق...؟.
رێكخراوێك هێڵى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى تیا نه‌بێت، رێكخراوێك كتێبخانه‌یه‌كى تێدا نه‌بێت، رێكخراوێك به ده‌یان ئه‌ندامى زیاده‌ى هه‌بێت، رێكخراوێك كه له هیچ بۆنه‌یه‌كدا به‌شدارى نه‌كات بۆ چى باشه...؟.
رێكخراو به‌رپرسیارێتیه، به‌ر پرسیاره له هه‌موو ئه‌ندامێكى ئه‌گه‌ر نه‌خۆش یان توشى گێچه‌ڵێكى سیاسی بوویه‌وه، ده‌بێت به‌رگرى لێبكات. به‌رپرسییاره له ژیانى ئه‌گه‌ر هه‌ژارو ده‌ستكورت بێت، پاشان رێگه یاساییه‌كان بۆ هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌یه‌ك.
ئایا لقى سلێمانى ئه‌مه‌یان كردووه...؟
به دڵنیاییه‌وه نه‌خێر.. چونكه نه به‌رگرى له شاعیر قوبادى جه‌لى زاده كرا، نه مامۆستاى چیرۆكنووس و رۆماننوس شێرزاد حه‌سه‌ن، نه ژیانى كووله مه‌رگه‌كه‌ى محه‌مه‌دى عومه‌ر عوسمان، چه‌ندین نووسه‌رى تر.
رێكخراوێك رێز له په‌یڕه‌وى ناوخۆ ناگرێت، رێكخراوێك تاوه‌كو ئێستاشى به‌دواوه بێت نازانێت په‌یڕوى رێكخراوه‌كه چۆنه‌و كۆنگره به ئاماده‌بوونى دادوه‌ر چۆن جێبه‌جێى كردووه، من ده‌پرسم رێكخراوێك له‌ناو پایته‌ختى رۆشنبیریی و ئه‌ده‌بدا كه (یۆنسكۆ) ئاماژه‌ى پێداوه شایه‌نى ئه‌وه نییه ئه‌ندامه‌كانى لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و كۆنفرانسێكى لقه‌كه ببه‌ستن، هه‌روه‌ك له په‌یڕه‌ودا هاتووه، چیتر ئه‌م رێكخراوه پیرو په‌ككه‌وته‌یه گۆچانه‌كه‌ى ده‌ستى بداته ده‌ست نه‌وه‌یه‌ك تاوه‌كه دوا فووووووو له عومرى په‌نجاو دوو ساڵه‌ى نه‌كرێت.
ئاكۆ كه‌ریم مه‌عروف
ئه‌ندامى ده‌سته‌ى باڵاى یه‌كێتى نووسران
8/1/2022
PM:02:15:09/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 1860
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی