بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، به‌ڵێ من ده‌رچووی سناعهم
هەورامان وریا قانع
ئه‌مڕۆ له كۆڕێكی په‌روه‌رده‌یدا، دوای ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌م له مامۆستا دڵشادی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی گرت، به‌وه‌ی نزیكه‌ی حه‌وت مانگه، راپۆرتێكی 16 لاپه‌ڕه‌یم خستووته به‌رده‌ستی، راپۆرته‌كه له‌سه‌ر هه‌ڵه زانستییه‌كانی ئه‌و ڤیدیۆیانه‌یه كه له ته‌له‌فزیۆنی په‌روه‌رده‌یی و ماڵپه‌ڕی ئی وانه، بڵادهكرێنهوه. به‌ڵام تا ئه‌مڕۆ نازانم راپۆرته‌كان چی‌یان لێهاتووه.
له كۆتایی كۆڕه‌كه‌دا و كاتێ خه‌ریكی سوكه خواردنێك بووین، مامۆستا دڵشاد هات بۆ لام و كه‌وتینه وه‌ڵام و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی یه‌كتر. لێره‌دا ته‌نها وه‌ڵامی دوو قسه‌ی ده‌ده‌مه‌وه: یه‌كه‌م وتی تۆ خۆت سناعهت ته‌واوكردووه. دووه‌م وتی ده‌زانم تۆ له سه‌رده‌می رۆژنامه‌ی هاوڵاتییه‌وه ره‌خنه له كتێبی زانسته‌كان ده‌گریت.
یه‌كه‌م: بۆ من جێگای شانازییه كه ده‌رچووی سناعهم، به‌ڵام ره‌خنه‌ی زانستی له‌و كتێبانه ده‌گرم كه راوێژكار و پسپۆڕانی زانست له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دایانناوه. فه‌خر به‌وه‌وه ده‌كه‌م من ده‌رچووی كۆلیژی زینده‌وه‌رزانی نیم، به‌ڵام توانیومه ده‌یان و سه‌دان هه‌ڵه‌ی زینده‌وه‌رزانی له كتێبه‌كانی زانست‌دا بدۆزمه‌وه كه ناوه قه‌به‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كردویانه. ئه‌وه ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه من خۆم هیلاككردووه و به‌دوداچوونی زۆرم بۆ بابه‌ته زانستییه‌كان كردووه و دونیایه‌ك وتاری زانستیم له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی مه‌نهه‌جی وانه‌ی زانست خوێندووه‌ته‌وه و ئاستی خۆمم گه‌یاندووه به‌وه‌ی، بتوانم ره‌خنه له‌و كتێبانه‌ی زانست بگرم كه ده‌یان سه‌رپه‌رشتیار و شاره‌زی زمانه‌وانی و پسپۆڕی زانستی داینناوه و به‌سه‌ریدا ده‌چنه‌وه. به‌ڵام دركی پێناكه‌ن و منێكی خه‌ریجی سناعه، دركی پێده‌كه‌م و بڵاویده‌كه‌مه‌وه.
تۆ له بری ئه‌وه‌ی وه‌ك سوكایه‌تییه‌ك یان وه‌ك بێبایه‌خكردنی هه‌وڵه‌كانم، به من ده‌ڵێی سناعهت ته‌واو كردووه، هه‌م بۆ خۆت وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده و هه‌م بۆ قوتابییه‌كان، باشتره ره‌خنه‌كانم و ئه‌و هه‌ڵانه‌ی ده‌ستنیشانم كردوون، بخوێنیته‌وه، تاكو بزانیت تا چه‌ند راستم كردووه و پاشان هه‌ر له رێگه‌ی منه‌وه، هه‌ڵه‌كان راستكهیتهوه و بۆ خۆت بیكه‌یت به ده‌ستكه‌وت. با كاتێ واز له پۆسته‌كه‌ت ده‌هێنێت، ئه‌و مێژووه جوانه بۆ خۆت تۆمار بكه‌یت كه پێكه‌وه له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌كی سناعه‌دا، هه‌ڵه‌ی كتێبه‌كانی زانستت چاككردووه‌ته‌وه. هه‌ر بۆ زانیاری به‌ڕێزت من له سناعه سێیه‌می سه‌ر به‌شه‌كه‌ی خۆم بووم و له په‌یمانگای ته‌كنه‌لۆجی كه‌ركوك وه‌رگیرام، نزیكه‌ی چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، په‌یمانگای راهێنان و گه‌شه‌پێدانی په‌روه‌رده‌ی-م له سلێمانی، به‌شی زانست، ته‌واوكرد و ئێستا بڕوانامه‌ی به‌كه‌لۆریۆسی په‌روه‌رده‌یم هه‌یه.
دووه‌م: تۆ كه ده‌زانیت من له رۆژگاری رۆژنامه‌ی هاوڵاتییه‌وه، له‌سه‌ر هه‌ڵه جۆراوجۆره‌كانی ناو كتێبه‌كانی زانست ده‌نووسم، كه‌چی تا ئه‌م چركه‌ساته‌ش چاكنهكراون، ئه‌گه‌رچی تۆ ئه‌وه زیاد له پێنج ساڵێكه گه‌وره‌ترین پۆستی په‌روه‌رده‌یی ئه‌م شاره‌ت وه‌رگرتووه، ئه‌وه یه‌ك مانای هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به‌ڕێزت له‌م لایه‌نه‌وه، زۆر كه‌مته‌رخه‌می و بێباكی. ئاخر به قسه‌ی خۆت بێت نزیكه‌ی 14 ساڵێكه ده‌زانی مامۆستایه‌ك هه‌یه، له‌سه‌ر خراپی ئه‌و كتێبانه‌ی زانست ده‌نووسێت، نه‌ده‌بوا له ماوه‌ی بهڕێوهبهرییهتییهكهتدا، بۆ چاره‌كێ، كوره بڵێ ده خووله‌ك، بانگی بكه‌یت و بزانیت ئه‌م كێشه‌ی بوونی هه‌ڵه‌یه بۆ كۆتایی پێنایه‌ت؟ چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر رۆژێك، بڕێك له كاتی خۆت تهرخانكردایه، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه، گوێ‌بگرێت له‌وه‌ی پێت بڵێم بۆچی هه‌ڵه‌كان دووباره و ده‌باره ده‌بنه‌وه؟ ئێ كه به‌ڕێزت ئه‌مه‌ت نه‌كردووه، خه‌تاكه له تۆیه نه‌ك من. تۆ خه‌مسارد بوویت و گوێت پێنه‌داوه، نه‌ك من.
PM:09:49:13/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 1696
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی