بەڵێ سەرجێیکردن بەزۆر توندوتیژیە و توندوتیژیەکی گەورەشە
پەیمان عيزەدين
١-کڵۆڵی و نەگبەتی کوردە کە زۆرینەی میدیا و ڕۆژنامەنوسەکانی نەخوێندەوارن و نازانن کە لەساڵی ٢٠١١ و لەکاتی دەرچواندنی یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانیی، لە ماددەی دووەم -یەکەم، بڕگەی ١٣ بەزۆر سەرجێی کردن بە توندوتیژی دانراوە و لای هیچ میدیاکارو میدیایەک نەبۆتە باس و بابەت.
٢-لە یاسای نێودەوڵەتیدا و لە پێناسەی توندوتیژی خێزانیدا ، بەزۆرسەرجێیکردن وەک لێدان بە توندوتیژی دانراوە.
٣-ئیش و ئەرکی یاسادانەرە لەسەر هەموو بابەتە هەستیار و تایبەتمەندەکان بە ژیان تاک و کۆمەڵگا و خێزان قسە بکات و چارەسەر بۆ کێشەکان بدۆزێتەوە.
بێئاگاییە لە وردەکاری یاسای باری کەسێتی و سزادانی عیراقی کە چونەتە ناو چەند وردەکاریەوە ، ئەگەر یاسادانەر بەوردی باسی تاوانە سێکسیەکان نەکات ،چۆن ئەتوانێ یاسای بۆ دابنێ.
٤- تێگەیشتن لەگۆڕانکاری و عەدالەت و مافی مرۆڤ و یەکسانی ژن و پیاو تەنیا دروشم نیە، پێویستی بە وازهێنانە لەو بیرکردنەوە و هەڵسوکەوتانەی ساڵانێکە لەسەری ڕاهاتوین و پێمان وانیە توندوتیژی بن.
PM:09:38:21/09/2022
ئهم بابهته 716
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی