رەنگە ١١ ی سێپتەمبەر دوبارە بێتەوە

‌عەبدولڕەحمان ڕاشد

ئاسان نیە ئەو رۆژە ترسناکە لەبیر بکرێت، تەنانەت پاش بیست ساڵ هێشتا جێی نیگەرانیەو ترسناکیشە بەوەی هەمان شت دوبارە بێتەوە لەسوچیکی تری ئەم جیهانەدا. ئەوەی تۆقێنەرە ئەوەیە ئەگەری دوبارەبونەوەی هەیە.

پش تێپەڕبونی دوو دەیە ژمارەی چەکدارانی "قاعدە" لەزیادبوندایە، روبەری بڵاوبونەوەیان فراوانتر بووە، لە بەسەربازکردنی ئەندام بەردەوامن،چەکەکانیان پێشکەوتوتربوە.

لەسەبازگەی راهێنان هەن لە ئەفگانستان و سوریاو عێراق و یەمەن وسۆماڵ و ئاسیای ناوەراست وباشوری خۆرهەڵاتی ئاسیا و ئەوروپا، تۆڕەکانیان فراوانتر بوە، ئێستا قاعدە هەیە لە " مەغریب" و " قاعدە لە دورگەی عەرەبی" و رێکخراوی "شەباب" و " ئەنساری شەریعە" و " قاعیدە لە سینا" و "قاعدە لە نیمچە کیشوەری هیندی" و " دەستەی رزگاری شام" ، و رێکخراوی " پاسەوانانی دین" هەروەها بزوتنەوەی ئۆزبەکستان، و " پارتی ئیسلامی تورکستانی" و " لەشکری تیبە" و " ئیمارەتی قەوقازی ئیسلامی" و "تۆڕی حەقانی" و " جیهادی میسری" و "سوپای محەمەد" لەباشوری خۆرهەڵاتی ئاسیا.

پاش بیست ساڵ لەشەرکردن دژی قاعدە و کوژرانی "بین لادن" سەرکردەیان و هەزاران سەربازیان و تەنگپێهەڵچنینی ئەندامەکانی تریان، بۆچی ژمارەیان بووە بە دوو هێندە، مەترسیان لەجیهاندا زیادی کردوە؟

لەبەرئەوەی جەنگەکە بەتەنها پشتی بەستوە بەهێزی سەربازی، قاعدە فیکرە، هێز نیە. ئەتوانێت لەهەر بیابانێکدا یان گیتۆیەکدا پێ بگات، لەناو هەر توێژێکدا بێت گەشە دەکات. کۆتایی هێنان بە هێتلەر بەتەنها بە چەک نەبوو، بەڵکو حکومەتەکانی خۆرئاوا چەندین جەنگی فیکریان دژی نازیەت بەرپا کردو یاسایان دانا بۆ ریگرتن لە بڵاوبونەوەی. ئەگەر رێگەیان پێ بدرایە کە گەشە بکەن ئەوا دەبونەوە مەترسی و جەماوەرێکی زۆریان پەیدا دەکرد لەناو ئەوانەی توندرەو نائومێدن لە ئەوروپا و ئەمریکا.

هەبونیی رژێمێکی وەک ئێران کە خۆراک ئەبەخشێتە فیکری توندرەوەیی و کوشتار، گوتارەکانیان گرنگی پێ دەدات، میلیشیا بۆخزمەتی چالاکیەکانیان دروست دەکات، ئەمە وادەکات تیرۆر بەردەوام بێت. روبەروبونەوەی ئێران مانای روبەروبونەوەی فیکری ئاینی توندرەو کە لەهاتنی خومەینیەوە بۆ حوکم لەساڵی ١٩٧٩ ەوە سەری هەڵداوە.

وەچەی ئەوانەی ١١ ی سێپتەمبەریان کرد تا ئێستا چالاکن لە دیجیتال و سۆشیال میدیا. چەک و سەرچاوەی داراییان هەیە، میدیا و هاوسۆزیان هەیە. لەرێگەی ئەو تۆڕە زیندوانەوە هەست دەکەین کە مەترسیەکانیان بەردەوامە، و ١١ ی سێپتەمبەری ٢٠٠١ بەشیوەیەک لەشیوەکان ئەگەری دوبارەبونەوەی هەیە، هەولەکان بۆ نەهێشتنی ئەو مەترسیانە تا ئێستا جیدی نیە و بەس نیە هەروەها گشتگیر نیە.

سنورێک بۆ جوڵەو مەترسیان نیە. هێرشەکانی سەر نیویۆرک و واشنتن ئەوکات لەناکاو بوو. پێشبینیمان نەدەکرد قاعدە لە ئۆقیانوسی ئەتلەسی بپەڕیتەوە بۆ ئەمریکا، هەرگیز پێشبینی رودان و قەبارەی ئەو هێرشەمان نەدەکرد. بەڵام کاتێک تێدەڕوانین و دەگەڕێنەوە بۆ ئەو روداوە ئەبینین "قاعدە" گەورەتر ئەبوو لەجیهاندا. قاعدە لەدوای کوژرانی بن لادن و بەغدادی وسەرکردەکانی تر، فیکرێکە زیندوو کاریگەر و ترسناکە. وەک هەموو فیکرێکی شەڕانگیز تا کەسیک هەبێت ئامادە بێت بەرگری لێبکات نامرێت. دوای ئەوەی مینبەرەکانی مزگەوتیان لێ قەدەغەکرا روویان کردە مینبەرەکانی فەیسبوک و تویتەر و یوتیوب.

بەبێ بەرپاکردنی شەڕی فیکری توندرەو و رێگە لێگرتنیان ئەوا زیاتر گەشە دەکەن و مەترسی دروست دەکەن. بەکورتی هیچ گروپێکی توندرەو دروست نابن بەبێ بونیی فیکرێکی توندڕەو، هیچ فیکرێکی توندرەویش نابێت بەبێ هەبونی ژینگەیەک کە رێگە بە ئامادەیی و بڵاوبونەوەی دەدات.

سەرچاوە/ رۆژنامەی "شەرق و لئەوسەت"


PM:03:48:11/09/2021

ئه‌م بابه‌ته 2360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی