ناوى من ناوى دایكمه
ماردین عبدالکریم
به‌به‌راورد به‌و خه‌باته مێژووییه‌ى ژنان له‌سه‌رئاستى جیهاندا ده‌ستیان داوه‌تێ ، ده‌ستكه‌وته‌كان مایه‌ى دڵخۆشى نین و مافه‌كان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ى به‌رده‌وامدان. ئاشكرایه له‌وپه‌ڕى رۆژئاواوه بۆ ئه‌وپه‌ڕى رۆژهه‌ڵات ژنان خاوه‌نى كه‌یسێكى هاوبه‌شن له نادادپه‌روه‌ریی و به‌زاندنى سنورى ئازادییان ، هه‌رئه‌مه‌شه وایكردووه نامه‌كانى ناڕه‌زایی ژنان هێنده زۆربن كه هه‌ندێ جار نازانرێت كامیان پێش كامیان بۆ ده‌سه‌ڵاتداران یان په‌یوه‌ندیداران به‌رزبكرێته‌وه.
له‌وڵاتێكى زلهێزى وه‌ك ئه‌مریكادا ، ژنان سه‌رمه‌شقى خه‌بات و خۆپیشاندان بوون له‌هه‌مبه‌ر داواكردنى مافه‌كانیان وه‌لێ له‌دواى نزیكه‌ى دووسه‌ده هێشتا ته‌نیا ژنێ نه‌یتوانیوه وه‌ك سه‌رۆك پێ بنێته كۆشكى سپی یه‌وه و بگره هه‌ربه‌شیان ته‌نیا خانمى یه‌كه‌م بووه و تا ئه‌مڕۆشى له‌سه‌ربێ 23%ى ژنان ئه‌نجومه‌نى پیران و هه‌مان رێژه‌ش بۆ په‌رله‌مان پێكده‌هێنن.
له‌كاتێكدا خۆپیشاندان و ناره‌زاییه‌كانى ئه‌وان بوو له‌سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى نۆزده‌دا و به‌تایه‌تیش سوتانى (140) ژنى ئه‌مریكى له‌كارگه‌ى رستن و چنین له نیۆیۆرك ، كه وایكرد سه‌رنجى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ لاى خۆى رابكێشێ تا رۆژى (8) ى مارس بكاته رۆژى جیهانى ژنان ، وه‌ك سمبولى بۆ خه‌باتى نه‌پساوه‌ى ژنان له‌سه‌رتاسه‌رى جیهاندا. هاوكات وله‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا هێشتا ژنان له ئه‌مریكا باجى جیاوازى له نرخى ده‌ستى كاردا ده‌ده‌ن كه له‌وێ رۆژه‌وه شه‌رى بۆ ده‌كه‌ن .
هه‌روه‌ها له‌وڵاتێكى ئه‌سكه‌نده‌نافى وه‌ك سوید ژنان 45% په‌رله‌مان پێكدێنن له‌به‌رانبه‌ردا هه‌موو ده‌قه‌یه‌ك توندوتیژى به‌رانبه‌ر ژنێ تۆمارده‌كرێ له‌و وڵاته‌دا به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه .
ناونیشانى بابه‌ته‌كه‌م (ناوى من ناوى دایكه) له رۆژئاواوه ده‌مانگێڕێنێته‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ندو له‌ویش تایبه‌تتر بۆ نێو خاكى عیراق ، لێره‌ش له‌كۆى دوو قوبه‌ى په‌رله‌مان ، ژنان توانیویانه به كۆتا (25%) هه‌ریه‌ك له‌و دووپه‌رله‌مانه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ره‌وشى ژنان له‌خراپترین ساته‌كانیدایه و عیراق به‌گشتى و ناوه‌ڕاست و باشور‌و ناوچه جێناكۆكه‌كانیش به‌تایبه‌تى بۆته به‌ندیخانه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ژنان، كه تیایدا ژنان ده‌ستدرێژى سێكسى و لێدان و سوكایه‌تى و به‌سه‌بایا گرتن و فرۆشتن و مامه‌ڵه پێوه‌كردن و هاوسه‌رگیرى مێردمنداڵ و هه‌موو جۆرێكى تر‌ى بێدادى به‌رانبه‌ریان كراوه‌و ده‌كرێت.
ئه‌م واقیعه پێمان ده‌ڵێت كه گه‌یشتنى ژنان به كورسى ده‌سه‌ڵات و به‌ده‌ستهێنانى هه‌ندێ پێگه‌ى سیاسى هۆكارێك نه‌بووه بۆ به ده‌ستهێنانى مافه‌كانى ژنان له‌سه‌رجه‌م كایه‌كانى تردا به‌تایبه‌ت مافه یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ، به‌داخه‌وه ئه‌مه‌شمان له‌هه‌ردوو په‌رله‌مانى عیراق و كوردستانیش به‌فیعلى بینی كه له‌م وڵاته‌دا جگه له‌وه‌ى به به‌هانه‌ى جۆراوجۆر ناهه‌قى ده‌رهه‌ق به ژنان ده‌كرێت ، هه‌ندێ جار ژنان خۆشیان به‌ربه‌ستن له‌به‌رده‌م به‌دیهێنانى ئامانجه‌كانیان و به‌هۆى كه‌رانه‌وه‌یان بۆ ئه‌جینداى حیزب، غه‌در له هاوره‌گه‌زه‌كانیان ده‌كه‌ن به‌نمونه .... هه‌ندێ له ژنانى عیراق ده‌یانویست ده‌نگ بده‌ن به پرۆژه بریارى به‌شوودانى منداڵى نۆ ساڵ ، هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێ ده‌نگ بده‌ن به پرۆژه بریارى لێسه‌ندنه‌وه‌ى منداڵى (7) له دایكى له كاتى جیابوونه‌وه‌و هه‌ڵۆه‌شاندنه‌وه‌ى خێزان گه‌ر شووبكاته‌وه.
ئه‌مه بۆ كوردستانیش راستبوو كاتێ بینیمان كه هه‌ندێ له ژنان دژى یاساى نه‌هێشتنى فره‌ژنى وه‌ستانه‌وه‌و ده‌نگیان پێنه‌دا ، هه‌ڵبه‌ت هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ هه‌ژموونى حیزب و به‌تایبه‌تیش هه‌ژموونى دین به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى په‌رله‌مانه‌وه كه وایكردووه ژنان له‌نێوان بیروبه‌وه‌رى و مافه‌كانیاندا، دژ به مافه‌كانى خۆیان بوه‌ستنه‌وه و هۆكاربن بۆ پێشخستنى . به پیًچه‌وانه‌وه ده‌بوو ژنان دوور له‌هه‌ر ئایدیایه‌كى حیزبى و له‌سه ربنه‌ماى هاوبه‌شى له خه‌مدا وه‌ك له سه‌ره‌تادا ئاماژه‌مان پێدا له‌سه‌رئاستى جیهان یه‌كگرن و مافى مرڤبوون بكه‌نه بنه‌ماى به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانیان.
هه‌ربۆیه له‌داهاتوودا پێویسته ژنان خۆیان هه‌م له كۆتوبه‌ندى كۆتا رزگاربكه‌ن هه‌م كۆتوبه‌ندى كاندیدى حیزب ، گه‌رنا ده‌بێ هه‌میشه كه‌مینه‌ى په‌رله‌مان بن و له‌ژێر ره‌حمه‌تى حیزب بن و له‌پێناو ئه‌جینداى حیزب قوربانى به ئه‌جیداى ژنان بده‌ن هه‌ر ئه‌م هۆكاره‌یه كه تا ئێستا ناتوانراوه كۆده‌نگى بۆ دۆزى ژن له‌نێو هه‌ردوو په‌رله‌ماندا دروستبكرێ هه‌رچه‌نده بۆ ئه‌م قۆناغه و به به‌راورد به وڵاتێكى زلهێزى وه‌ك ئه‌مریكا ئاماده‌یی یه‌ك له‌سه‌ر چوارى ژنان له هه‌ردوو په‌رله‌مان گه‌ر كارتۆنى نه‌بووایه ده‌سكه‌وتێكى گه‌وره‌یه له كاتێكدا گه‌ر له‌عیراقدا ته‌نیا ژنان خۆیان ده‌نگ به خۆیان بده‌ن ئه‌وا زۆریى ریژَه‌ى ژنان له‌م ووڵاته‌دا ده‌مانگه‌ێنێته رێژه‌ى به‌شدارییه‌كى كاراى وه‌ك په‌رله‌مانى وڵاتى روانده كه 49% یان ژنن ، نه‌ك وڵاتى ئه‌مریكا.
(ناوى من ناوى دایكمه)كه‌یسێكى سیاسیی– كۆمه‌ڵایه‌تی و پرۆژه‌ى سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌رى كۆمه‌ڵه ژنێكى ده‌سته خوشكمه له‌سه‌رئاستى كوردستان و عیراق كه ئێستا له په‌رله‌ماندا پێویشتى به كۆده‌نگى ژنانى فێمێنیزم و پیاوانى فێمێنیزمه ، ئه‌م ده‌سته خوشكه‌م له‌م هه‌وڵه‌یاندا ده‌یانه‌وێ مافى به‌ده‌ستهێنانى شوناس بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ (4)هه‌زار منداڵ كه به‌داخه‌وه له‌برى ووشه‌ى تازه له‌دایكبوو پێیان ده‌وترێ (مجهول النسب) ئه‌م منداڵانه زۆربه‌یان له‌دایكبووى سه‌رده‌مى جینۆسایدى شه‌نگالى كوردانن و له‌سه‌رده‌ستى تاوانبارانى داعش.
ئه‌م ژماره‌یه (4)هه‌زار له‌لایه‌ن(حیدر العبادى) سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى حكومه‌تى عیراق كه له سه‌ردانێكیدا بۆ وڵاتى نه‌مسا دانى پێداناو پشتڕاستى كرده‌وه ، ئاشكرایه له‌مێژووى دوورى مرۆڤایه‌تیدا له‌كۆى جه‌نگه ناوخۆى و ده‌ره‌كییه‌كاندا ژن و منداڵ قوربانى یه‌كه‌مى جه‌نگن به‌تایبه‌تى ژنان كه ئێستاشى له‌سه‌ربێ وه‌ك كاڵایه‌ك ماڵه‌یان پێوه‌ده‌كرێت، له‌جیونۆسایدى شه‌نگالدا كه به یه‌كێك له ره‌شترین رۆژه‌كانى مێژووى كورد و عێراق داده‌نرێت به‌ده‌ستى تاوانباران و خوێنڕێژانى داعش، تیایدا جگه له‌ئاواره‌كرانى هه‌زاران كورد و ژماره‌یه‌كى زۆریش بوونه قوربانیى و (6300) شه‌ش هه‌زارو سێ سه‌د ژن بێسه‌روشوێنكران و وه‌ك كاڵا مامه‌ڵه‌یان پیوه‌كرا، له‌لایه‌ك بۆ تێركردنى حه‌زوئاره‌زووى ئه‌و روو ره‌شانه به‌كارهێنران و له‌لایه‌كیش ژماره‌یه‌كى زۆریان له‌بازاڕه‌كانى موسل و ره‌قه‌دا مامه‌ڵه‌ى كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌كرا، یاخود وه‌ك كارگه‌ى خستنه‌وه‌ى نه‌وه‌ى داعش به‌گه‌رخران.
ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ك ژنان و له‌لایه‌كیش منداڵه‌كانیان باجى تاوانێك ده‌ده‌ن كه تێیدا به‌شدارنه‌بوون و ئێستاش دواى ئه‌و كاره‌سات و نه‌هامه‌تی و باره‌ده‌روونییه‌ى له‌ماوه‌ى (7)ساڵى رابردوودا به‌سه‌ریان هاتووه ئه‌وا ئه‌مڕۆ به‌گه‌رانه‌وه‌یان به‌خێرهاتن ناكرێن و خۆیان و منداڵه‌كانى ئامێزیان باجى كلتوور‌و شه‌رع و یاسایه‌كى كۆنى تۆز لێنیشتوو ده‌ده‌ن ، باجى كاره‌ساتێ ده‌ده‌ن كه هه‌رگیز جگه له‌و دڕندانه كه‌س ئه‌م چاره‌نووسه‌ى به ئاوات نه‌خواستووه.
له‌ڕاستیدا ئه‌وباجه‌ى ئه‌مڕۆ ژنانى كوردى شه‌نگال و ژنانى تر‌ى عیراق ده‌یده‌ن و بوونه‌ته قوربانى جه‌نگه یه‌كله‌دوایه‌كه‌كان و سوكایه‌تى و به‌سه‌بى گرتن و فرۆشتن و كوشتن و دوا وێستگه‌ش ناوناتۆره‌ى دایكى منداڵانى بێ نه‌سه‌ب، شتێكى نوێ نییه ! بگره به‌درێژایى مێژوو له‌ژێرناوى دیندا ئه‌م تاوانانه به‌رانبه‌ر ژنان كراوه ، له‌كۆمه‌ڵگه‌ى رۆژئاوایدا بوبێت یانرۆژهه‌ڵاتى.
(ڤای كینگه‌كان) وه‌سه‌نییه‌كان له‌مێژودا ناسراون، كه‌له‌نێوان سه‌ده‌ى (8 - 11)له‌نه‌رویجى ئه‌سكه‌نده‌نافیاوه، هێرشیان كردۆته سه‌ر وڵاتانى ئینگلته‌ره‌و فه‌ڕنساو اسپانیا و...هتد و قه‌تڵوعامیان كردوون و ژنیان به‌سه‌بى گرتوون و دواتر منداڵیان لێیان بووه ، یان له‌بازاڕه‌كانى ئه‌وساى مه‌یدانى نیشته‌جێبونیاندا مامه‌ڵه‌ى كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌كراوه ، كه دواتریش ئه‌و ژنه ناچاربووه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى نوێ خۆى بگونجێنێ جا ژنى كێیه و له‌چ ماڵێكدایه سه‌بى بێت یان به‌نده ده‌بێ بژى ، هیچ ژنێ خاوه‌نى سه‌ربه‌خۆى خۆى نه‌بووه‌و ئه‌م سیناریویانه‌ش له كۆنه‌وه بۆ ئه‌مرۆ به‌رده‌وام بووه دوا كاره‌ساتیش (3-8-2014)بووه.
هه‌ربۆیه ده‌بێ له‌خۆمان بپرسین له‌نێوان ئه‌م دوو مێژووه‌دا و له سه‌رده‌مى به جیهانیبووندا و له‌دواى نزیكه‌ى سیازده سه‌ده هێشتا ره‌وشى ژنان نه‌گۆره‌و هه‌مان كرده‌وه به‌رانبه‌رى ده‌كرێت و به سه‌بى ده‌گیرێت ؟! له رزگاربونیشیادا هه‌مان مامه‌ڵه‌ى توند ده‌كرێن و كۆمه‌ڵگه ره‌تیان ده‌كاته‌وه .پاشان له سه‌رده‌مى فتوحاتى ئیسلامیشدا هه‌مان سیناریۆ ،كلتورێكى شه‌رعیى ئیسلام و یاساى جه‌نگ بووه‌و له‌سه‌رجه‌م جه‌نگ و فتوحاته‌كانیاندا دواى سه‌ركه‌وتن یه‌كه‌م هه‌نگاویان دابه‌شكردنى ده‌ستكه‌وتى جه‌نگ بووه له‌نێویاندا ژن و مه‌ڕوماڵات هه‌مان مامه‌ڵه‌یانبووه.
ئه‌وه‌تا له نزیكترین مێژوودا له ژێر ناوى ده‌وڵه‌تى به‌ناو ئیسلامى له‌عیراق و شام (داعش) ئه‌م كاره‌ساته به‌سه‌ر شه‌نگال و شه‌نگالییه‌كاندا هات و به‌هه‌زاران ژنیان رفاند‌و ده‌ستدرێژى سێكسى و منداڵ خستنه‌وه‌و هه‌موو جۆره‌كانى توندوتیژییان به‌رانبه‌ركردن، كه‌ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى و عیراقى باجه‌كه‌ى ده‌ده‌ن و كۆمه‌ڵێك منداڵى بێ‌تاوان به‌بێ ویستى نه‌خۆیان و نه‌دایكیان هاتونه‌ته دنیاوه ، كه‌هه‌ندێ جار به‌بیژوو وه هه‌ندێ جار به بێ نه‌سه‌ب ناوده‌برێن دوایین هه‌وڵى ئه‌م ده‌سته‌خوشكانه‌ش بۆ گێڕانه‌وه‌ى شكۆى ئه‌م دایك و منداڵانه‌یه‌و ده‌یانه‌وێ له‌په‌رله‌مان شه‌رعیه‌ت بۆ ناو وشوناسیان وه‌ربگرن و له (مجهول النسب) بیاكه‌ن به تازه‌له‌دایك بوو هه‌روه‌ها ناویان بكه‌نه سه‌ر ناوى دایكیان هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ى له كۆچكردندا دوا به‌یه‌كمان به نێوى دایكه‌وه بانگده‌كرێین.
لێره‌وه داوا له‌سه‌رجه‌م مرۆڤدۆستان له‌نێو په‌رله‌مان و ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌ماندا ده‌كه‌ین پشتگیرى له‌م كه‌یسه بكه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وه‌یه‌ك نه‌بنه قوربانى تاوانێك كه هه‌رگیز ده‌ستیان نه‌بووه تیایدا.
PM:11:33:09/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 664
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی