زانیاریەکانی حکومەت ڕاستە یان یەکێتی

‌زانا توفیق بەگ

لەدوای ڕوونکردنەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران زۆر لایەنی شاراوەی کێشەکانی نەدانی مووچەی شاری سلێمانی ناوچەکانی ژێر قەڵەمڕەوی یەکێتی ئاشکرا بوو.

 گرنگرین  بابەتی پرێس کۆنفراسەکەی بەڕێز مەسرور بارزانی سەبارەت بە مووچه ی فەرمانبەران دەڵێ داهاتی سلێمانی نازانرێ بۆکوێ دەچی وە ناگەڕێتەوە ناوخەزێنەی دارایی گشتی هەرێم وە بەشێکی زۆر لە  کۆکردنەوەی داهاتی گشتی ساڵانە ئاماژەیپێ نادرێ ، واتا بە کوردی کورتی پارەی داهات ئەدزرێ  وە کەس خۆی ناکات   بەخاوەنی کێشەکە ، لە دەرئەنجامدا خەڵکی سلێمانی باجی نەبوونی یاسا و تێکچوونی ئاسایشی کۆمەلایەتی و کەلتووری و تەندروستی  و پاکنەکردنەوەی زبڵ وخاشاکی  شەقامەکان دەدات. 

دەرئەنجامەکانی ئەم قەیرانە  پێمان دەڵێت ، لە داهاتوودا ڕووبەڕووی فەوزایەکی کۆمەڵایەتی قۆڵمان دەکاتەوە لەسەر هە موو ئاستەکان . چونکە نەدانی مووچەو و دزینی داهاتی گشتی وە نەمانی داهات بۆ خزمەتگوزارییەکانی کەرتی گشتی و پەروەردە لە شاری سلێماندا . کۆمەڵگای ئێمەی پڕکردوە لە قەیرانی هەمە جۆر کە لە کەم ووڵاتدا دنیادا ڕوویدابێت ، داهات و مووچەو وپارەی نەخوشخانە لەلایەن کومەلی کەسەوە یان حیزبیکی سیاسیە بدزرێ لە ژێر ناوی لاوازکردنی حکومەت یان ململانیەی حیزبی ، ئەمە ئەو پەڕی تێکچوونی مۆڕاڵی سیاسی حیزب و کاریکتەری سیاسیە لە کوردستاندا.

لە ڕوونکردنەوەکانی بەڕێز مەسروربارزانی بەڕاشکاوی دەڵێ جگە لە دیارنەمانی داهاتوو ، هاوکات باس لە هەلبژاردنەکانی داهاتووی پەڕلەمان و عاتقەکانی بەردەم پڕوسەکە دەکات .  کە دیارە بەشێکی زۆری لایەنە سیاسیەکان بەهۆی ترسیان لە دابەزینی دەنگەکانیان بە کۆمەڵی پاساوی نا واقعی نایەنەوێ پڕۆسەی هەڵبژارن لە ڕێکەوتی 1/10 بە ئەنجام بگەیەنرێ . 

بابەتی هەڵبژاردن یەکێکە لە کێشە قووڵەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی هەرێم .ئەگەرهاتوو هەڵبژاردن نەکرا وە دواخرا بۆ کاتێکی نادیار کۆی گشتی  پروسەی دیموکراسی  دەسەڵاتی سیاسی دەکەوێتە ژێر پرسیارەو بە تایبەتی لەناو ناوەندەکانی جیهاندا  ، تەنانەت بەپێی یاسا  نێونەتەوییەکانی جیهان ڕێکخراوەکانی تایبەت بە نەتەوە یەکگرتووکان ئەو دەسەڵاتەی کە بە پڕۆسەی هەڵبژاردندا نەڕوات لە ئەنجامدا وەکو دەسەڵاتیەکی نا شەرعی هەلسوکەوتی لەگەل دەکرێ ، وە ناچێتە چوارچێوەی  دەسەڵاتیەکی دیموکراسی مەدەنی کە دیارە ئەم تێڕوانینە بۆ داهاتووی گشتی هەرێم یەکجار ترسناکە  . 

لێکەوتەکانی دواخستنی هەڵبژاردن داهاتووی هەرێمی کوردستان دەخاتە بەردەم مەترسیەکی گەورە ، وە پاساوێک بۆ حکومەتی ناوەند دروستدەکات ، کە هەرێمی کوردستان لە یەکەیەکی فیدڕاڵی دەستوری سیاسی بگوڕێ بۆ یەکەیەکی ئیداری پارێزگاکان وە ڕاستەخۆی دەسەڵات مەرکەز لە پارێزگاکانی هەرێم بچەسپێنی وە هەموو پەیوەندیە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان تەنها لە ڕێگەی حکومەتی ناوەندیەوە بێت.


PM:03:24:15/05/2022

ئه‌م بابه‌ته 824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی