میدیای کوردیی چلۆن مامه‌ڵه‌ی دوژمن ده‌کات
پۆڵا سەعید
یه‌کێک له بناغه پته‌وه‌کانی وڵاتانی ئه‌وروپا یاسایه. گرنگیی ئه‌م یاسایه‌ش له‌وه‌دایه، که نزیکه‌ی هه‌زار دانه ساڵه کاری پێده‌که‌ن، وێڕای چه‌ند جارێک ده‌ستکارییکردنی یاساکان، گۆڕان تێیدا، زیادکردن و ...هتد. لێ وه‌ک بناغه یاسا و ده‌ستووره‌کان کۆڵه‌که‌یه‌کی پته‌وی به‌رده‌وام کاران.
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وڵاتانی ئه‌وروپیی پێیانوابووه و سووربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، که به یاسا وڵات بنیات ده‌نرێت. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وڵاتانی ئه‌وروپیی ویستی هه‌بوونی سه‌ردار و پاشایان هه‌بووه، ئامانج تێیدا به‌ستنه‌وه‌ی خاک بووه پێکه‌وه، پارێزگارییکردنی خاک بووه، به‌بێ گوێپێدانه ئه‌وه‌ی، که ئاخۆ پاشایه‌ک باش بووه یاخوود دڕنده، چونکه خاک گرنگتر بووه له پاشا، هه‌ربۆیه پاشایان به‌رده‌وام کوژراون، به‌تایبه‌ت له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا، لێ نیشتیمان وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه. هێرشکردن بۆسه‌ر پاشا، هێرشکردن بووه بۆسه‌ر نیشتیمان خۆی. ئه‌م دیده هه‌تاوه‌کوو ئێستا کاری پێده‌کرێت، هه‌ربۆیه هێرشکردن بۆسه‌ر سه‌رۆک، راسته‌وخۆ هێرشکردنه بۆسه‌ر نیشتیمان خۆی.
له‌ناو ئێمه‌ی کورددا، گرنگیی نه به یاسا و ده‌ستوور دراوه و ده‌درێت نه گرنگییش به سه‌رۆک ده‌درێت، ئاخر بۆیه به به‌رده‌وامیی هه‌رچ ده‌سته‌ڵاتدارێک دێت سووکایه‌تیی به یاسا و ده‌ستوور ده‌کات و به ویست و ئاره‌زووی خۆی یاسا به‌وشێوه‌یه به‌کارده‌هێنێت، که له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌واندایه.
به به‌رده‌وامیی هێرش ده‌کرێته سه‌ر سه‌رۆک، هێرش ده‌کرێته سه‌ر حکومه‌ت، وه‌ک خوویه‌ک و شه‌یداییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیی. ئه‌م هێرشه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌تاوه‌کوو ئێستا باشتریین چه‌کی ده‌ستی دوژمن بووه، که هیچ خه‌رجییه‌کی بۆ ئه‌وان تێناچێت.
له به‌شێکی گه‌وره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپادا کۆتایی به ده‌سته‌ڵاتی پاشایان هات و په‌رله‌مان جێگای ده‌سته‌ڵاتی پاشای گرته‌وه، له به‌شێکی بچووکیشدا پاشایه‌تیی له‌پاڵ په‌رله‌ماندا هه‌ر بوونی هه‌یه و کۆمه‌ڵگاش نه‌ک په‌سه‌ندێتیی پێداوه، به‌ڵکوو رێزیشی لێده‌گرێت.
مانه‌وه‌ی ئه‌م پاشایانه په‌یوه‌ندیی به زیره‌کیی نه‌وه‌کانی پێشوویانه‌وه هه‌یه، که رێگربوون له‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی پاپا نه‌ک هه‌ر ببێته هۆی ئه‌وه‌ی، که ده‌سته‌ڵاتی ئه‌مان له‌ناوبه‌رێت، به‌ڵکوو نیشتیمانیشیان ببێته موڵکی پاپا. له هه‌ندێک وڵات‌دا، له سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتنی مارتین لوته‌ردا، پاشایان ره‌وتی پرۆتێستانتیان هه‌ڵبژارد و به ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتی ئایینییدا، بڕیاریان دا، که ده‌سته‌ڵاتی پاشایه‌تیی ببێته به‌شێک له ده‌سته‌ڵاتی ئایینیی و خۆشیان به‌رده‌وامیی به ده‌سته‌ڵاتی پاشایه‌تیی بده‌ن. ئێمه‌ی کورد، نه‌ک جارێک ده‌سته‌ڵاتی مادمان له‌ده‌ستدا، به‌ڵکوو به هاتنی ئیسلام له رێگای ته‌عریب و ته‌سلیمێکی سیستێماتیکه‌وه هه‌موو شتمان له‌کیسدا.
سووکایه‌تییکردن به سه‌رۆک، سووکایه‌تییکردنه به وڵات، سووکایه‌تییکردن به پاشا، سووکایه‌تییکردنه به وڵات. له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هیچ شتێک نه‌ماوه سووکایه‌تیی پێنه‌کرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بکرێته‌وه، که له‌م هه‌موو سووکایه‌تییکردنه‌دا، تاک و کۆی کورد، سووکایه‌تیی چ به خۆیان و چ به نیشتیمانه‌که‌شیان ده‌که‌ن.
دوژمن دوژمنه، وێڕای ئه‌وه‌ی سیاسییه‌کان و حکومه‌ت مامه‌ڵه‌یه‌کی دپپلۆماتیکانه له‌گه‌ڵ دوژمنان‌دا ده‌که‌ن، که‌چی به‌شێک له کۆمه‌ڵگا و میدیای کوردیی مامه‌ڵه‌یه‌کی تر له‌گه‌ڵ دوژمن‌دا ده‌که‌ن. له‌م مامه‌ڵه‌یه‌دا براوه‌ی گه‌وره ته‌نها دوژمنه، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی، که به‌شێک له کۆمه‌ڵگا و میدیا پێیانوایه، که ئه‌وان دژایه‌تیی لایه‌نێک ده‌که‌ن، لێ له نائاگاییدا له‌پێش هه‌موو شتێکه‌وه دژایه‌تیی خۆیان وه‌ک کورد ده‌که‌ن.
گۆڕینی کولتووری دژ به یه‌ک بۆ کولتووری له‌گه‌ڵ یه‌ک، هه‌نگاوێکی گه‌وره و گرنگ و پێویسته بۆ گۆڕینی رووی کورد به‌رانبه‌ر به دوژمن. له خۆرهه‌ڵاته‌وه هه‌تا خۆرئاوا، له باکووره‌وه هه‌تا باشوور. له ماوه‌ی ڕابوورددا به‌شێک له میدیای کوردیی بۆ یه‌که‌مینجار چه‌مکی داگیرکارییان به‌کارهێنا، ئه‌مه جێگای خۆشحاڵییه و ئومێدی به‌رده‌وامیی بۆ ده‌خوازم. لانیکه‌م بۆ کورد له باشووردا، هیچ کات وه‌ک ئێستا هه‌لومه‌رجه‌کان بۆ کورد له‌بار نه‌بووه، که داوای مافه ره‌واکانی خۆیان بکه‌ن، که سکاڵا دژ به ده‌ستدرێژییه‌کانی دوژمن تۆمار بکه‌ن، که داوای هاوکاریی له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مێریکا بکه‌ن.
عێراق خاوه‌نی سه‌رۆک کۆمارێکی کورده، که پێویسته به هه‌ستێکی به‌رپرسیارێتییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دوژمنانی کورددا بکات. سه‌رۆک کۆمار ئه‌رکه له‌سه‌ری که پارێزگاریی له شانازیی و شکۆی هه‌رێم بکات، ئه‌رکه له‌سه‌ری سکاڵای نێوده‌وڵه‌تیی له‌سه‌ر دوژمنانی کورد تۆمار بکات، که رۆژانه و به به‌رده‌وامیی ده‌ستدرێژیی ده‌که‌نه سه‌ر هه‌رێم و خاپووری ده‌که‌ن و تاڵانی ده‌که‌ن و داگیری ده‌که‌ن.
ئه‌رکه له‌سه‌ر میدیای کوردیی، که بیر له‌وه بکه‌نه‌وه، که شتێک نییه له پرسی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییدا ناوی بێلایه‌نیی بێت، به‌ڵکوو میدیا پێویسته له پرسی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌کاندا لایه‌نداری کوردستان بێت، هه‌ربۆیه ئه‌رکه له‌سه‌ریان، که داگیرکا‌ر به داگیرکا‌ر بانگ بکه‌ن و تێکۆشه‌رانی کوردیش به تێکۆشه‌ر. ئه‌رکه له‌سه‌ر میدیای کوردیی، که وێنه‌ی داگیرکا‌ر به دوژمن بدات و بیگوێزێته‌وه بۆ جیهان، چونکه دواجار میدیای جیهان سوود له هه‌واڵه‌کانی میدیای کوردیی ده‌بینن و له زاری میدیای کوردییه‌وه، بۆچوونی کورد سه‌باره‌ت به رووداوه‌کان شیده‌که‌نه‌وه. ماوه‌ته‌وه بڵێم، که تورکیا داگیرکاره و داگیرکارییش هه‌رگیز جێگای په‌سه‌ندکردن نییه.
PM:04:59:04/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 4328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی