توندوتیژی دژ بە ئافرەت وەك کێشەی تێپەڕاندنی ئەخلاق

‌ئه‌بو به‌كر كاروانی‌

توندو تیژی دژ بەڕەگەزی بەرامبەر،،  بەشێوەیەکی گشتی، لەسادەترین پێناسەیدا تێپەراندنی سنوورەکانی ئەخلاقە. بەتایبەتیش بەواتا غەزالییەکەی ئەخلاق، کە پێ لەسەرئەوە دادەگرێت : ئەخلاق تەنها ئازارنەدانی بەرامبەر نییە، بەڵکو بەرگەگرتنی ئازاردانی ئەوو وەڵامنەدانەوەی خراپە بەخراپەشە.

بەپێچەوانەی پێوەرەکانی فەرهەنگی خێڵیش بۆ دەستنیشان کردنی پیاوەتی پیاو لەم ڕوەوە، بەتایبەتیش بەرامبەر بەهاوژین .

 توندوتیژی دژ بە ئافرەت، کە لەزۆربەی کاتەکاندا، یەکسانە بەسووکایەتی پێکردنی، دژ بە ناوەڕۆکی چەمکی پیاوەتی و جوامێری و مەردایەتیە.

 بەڵام بۆ تێگەیشتن لە ناوەرۆکی چەمکەکەو دیاریکردنی هۆکارەکانی و کەمکردنەوەی بازنەکەی و ئابڵۆقەدانی لەژیانی خێزانی و گشتیدا، تەنها ئەوەندە بەس نییە، ئیدانەی  ئەخلاقیی پیاو بکەین، بەڵکو دەبێت    ڕووانینمان بۆ کۆی ژیان و کۆمەڵگە فراوان بکەین، هەروەها ئافرەتیش لێپرسراوێتی لەئەستۆ بگرێت.
بەتوانا خوا پێداوە جۆراوجۆرەکانی، رەگی توندوتیژی لەفەرهەنگ و بیرکردنەوەی پیاودا سست بکات و وای لێبکات شەرم بکات پەنای بۆ بەرێت و بەدنمەکی بەرامبەر پەیوەندییەکی پیرۆزو سەرچاوەیەکی گەورەی دڵئارامی خۆی بکات.
ئەبوبەکر کاروانی


PM:01:49:26/11/2023

ئه‌م بابه‌ته 516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی