پێشمەرگە و گەریلا

‌ئەحمەدی مەلا


پێشمەرگە :
١- مێژووی حەفتا ساڵەی لە پشتە.

٢- ئەزموونی شەڕی داعش دوا ئەزموونەکانێتی.

٣- لە دەستوور جێگیرە.

٤- گەورەترین هێزی دونیا موچەی بۆ بڕاندۆتەوە و مەشقی پێ دەکات.

٥- دەیان بەسەرهات و سەربوردە و ئەدەبییات پاڵپشتی کردووە.

٦- زۆرێک لە سەرکردەکان پێشمەرگایەتییان کردووە...

ئەنجام : ئینجا فەرماندەی پێشمەرگە دەڵێ چەکی داعش لەوەی ئێمە پێشکەوتووترە.

گەریلا :

١- نیو مێژووی پێشمەرگەی هەیە.

٢- نەک لە دەستوور جێگیر نییە، بەڵکو لە زۆربەی زۆری وڵاتە پێشکەوتووەکان بە تیرۆریست نانووس کراون.

٣- هیچ هاوپەیمانێتێکی نێودەوڵەتییان نییە.

٤- لە شەڕدان لەگەڵ یەکێک لە دەوڵەتە پڕ چەکەکانی ناتۆ.

٥- هیچ وڵاتێک، هیچ موچەیەکی بۆ نەبڕاندوونەتەوە.
٦- لە ناوچە دووردەست و عاسییەکاندا دەژین، دوور لە شار و لۆژیستیکی هاوچەرخ، کەچی :

ئینجا فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان هەیە، قەناس بەدەستی لێهاتوویان هەیە و دەیان ساڵە زۆر بە باشی و لێزانانە بەرگریی لە خۆیان
 دەکەن و شکست بە گەورەترین هێزی سەربازی تورکیا دەهێنن.

ئەنتیتێز :

زۆر جێی خۆیەتی هێزی پێشمەرگە سوود لە ئەزموونەکانی گەریلا وەربگرێت تاکو داعش ئەوها بە ئاسانیی نەچێتە سەر رەبایەکانیان و بە خوێنی سارد، نەیانکوژن...


PM:07:19:01/05/2021

ئه‌م بابه‌ته 1160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی