ریفراندۆم ئێستا مێژووه
عهدنان عوسمان
مەسەلەی ریفراندۆمەکە ئێستا ئیتر مێژووە، بەو مانایەی کە جگە لە یادکردنەوە هیچ نرخێکی سیاسی و قانونی نەماوە.
راپرسی بۆ پرسێکی دیاریکراو لە کاتێکی دیاریکراودا دەکرێت، کە کار بە ئەنجامەکەی نەکرا وەیا ئاکامەکەی سلبی بوو، ئەوا بۆ هەمان مەبەست ناچاری بە ئەنجامدانی ریفراندۆمێکی تر.
لە ریفراندۆمدا شتێک نیە بەناوی تاپۆی رەش، بەڵکو کارتی براوە یا سوتاو هەیە. ئێستا دوای پێنج ساڵ لە ئەنجامدانی ریفراندۆمێکی بێ ئاکام، گەر هەرێم نیازی سەربەخۆیی هەبێت، ئەوا دەبێ ریفراندۆمێکی تر سازبدات.
هەر بۆیە ریفراندۆمەکەی 25ی ئهیلولی 2017، تەنها روداوێکە لە مێژوودا و خاڵی بۆتەوە لە بەها قانونیەکەی.
AM:10:10:25/09/2022
ئهم بابهته 1552
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی