باڵانسی هێز لە نێوان سەدر و ڕکابەرەکانی دا!
دڵشاد ئەنوەر
لەبەرامبەر توڕەیی لایەنگرانی سەدردا، هێزە شیعەکانیش توڕەن، بەڵام هێشتا دەستەوەستانن و گرژی و پێکدادان لەبەرژەوەندییان نییە، بۆیە ڕۆیشتنی خۆپیشاندەران تا نێو هۆڵی پەرلەمان حاڵەتێکی ئاسایی و دووبارەیە، جوڵەکانی لەمەودوای خۆپیشاندەران گرنگن و ئاراستەی ڕووداوەکانی داهاتوو دیاری دەکەن!
گەر سەدر هاوشێوەی پێشتر، لایەنگرانی بکێشێتەوە، ڕەنگە دۆخەکە تا ڕادەیەک هێور بێتەوە، بەڵام گەر خۆپیشاندان درێژەی هەبێت و سەر بکێشێت بۆ هێرشکردنە سەر ماڵی سەرکردە سیاسییەکان، ئەگەری ڕوودانی پێکدادان ئەگەرێکی کراوەیە.
گەر پێکدادان ڕووبدات، باڵانسی هێز چۆنە؟
سەدر لە ئێستادا خاوەنی نزیکەی ٢٠ هەزار چەکداری سەرایە سەلامە، حەشدیش خاوەنی سەرووی ٧٠ هەزار چەکدارە، بە پێی تەقدیراتی بەرپرسانی عێراق، گەر دۆخەکە بۆ بارگرژی سەر بکێشێت، ژمارەی هێزەکانی سەدر لە ماوەی هەفتەیەکدا دەگاتە ٥٠ هەزار چەکدار، ژمارەی هێزەکانی حەشدیش بۆ نزیکەی ١٢٠ هەزار چەکدار هەڵدەکشێت.
لە ڕووی پێگەی جەماوەرییەوە و بە پێی ئەنجامی دوا هەڵبژاردن، هێزەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی نزیکەی ملیۆن و نیوێک دەنگیان هێناوە، بەڵام ڕەوتی سەدر کەمتر لە هەشتسەد هەزار دەنگی هێناوە، کەواتە لە هەموو ڕوویەکەوە، ئەوان دوو هێندەی سەدرن، ئەی کەواتە لە چی دەترسن؟
جەماوەری سەدر بەراورد بە جەماوەری ئەوان گوێڕایەڵتر و ملهوڕترە…
گومانیان لە پلانی گەورە هەیە لە پشت جوڵەکانی سەدرەوە..
زۆرینەی خەڵکی عێراق لێیان توڕەیە و دەترسن ئەمەی سەدر ببێتە هۆی تەقینەوەی دۆخەکە بەڕوویاندا..
نایانەوێ دەسەڵاتیان لەدەست دەربچێت و سەقامگیریان دەوێت..
PM:02:09:30/07/2022
ئهم بابهته 1220
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی