تەنها میدیا تاوانبارە !
دڵشاد ئەنوەر
کاری ڕاگەیاندن باڵانسی دەوێ، گەر دوو لایەن کێشەیان هەبوو، لێدوانی هەردوولا نەقڵ دەکەیت، خوێنەر و بینەر و بیسەر خۆی بڕیار دەدات کامیان لەسەر حەقن..
چەندین جارە دکتۆرە باخان وەردەگیرێت و مایک دەخرێتە بەردەستی و قسە دەکات، ئەی کوا لێدوانی موقابیلەکەی یاخود لایەنی دووەمی کێشەکە، خۆ دەکرێت گوێمان لە ڕای موقابیلیش بێت، تا بزانین ئەو چی دەڵێ!
ئینجا جاری یەکەم کاتێک تەقە لە ماڵی کرا، هۆکارەکەی گێڕایەوە بۆ جیاوازی بیروڕای سیاسی، کەچی ئەمڕۆ دونیایەک ستایشی بەرپرسانی سلێمانی کرد، لەسەر دەستگیرکردنی شێرزاد باوەنوری، کەچی پەیامنێرێک نەبوو بپرسێت ئەم جیاوازییە چییە؟
من بیرم کردەوە، ئاخۆ چۆن دەبێت کێشەی خێزانی بە جورێکی تر دەرخواردی ڕای گشتی بدرێت؟ کێشەی خێزانی چ پەیوەندییەکی بە منی خوێنەر و بینەرەوە هەیە، تا مایک ڕیز بکرێت؟
خۆ دادگاکان پڕن لە کێشەی خێزانی، دادگا شوێنی یەکلایی کردنەوەی کێشەی خێزانییە، نەک میدیا، ئەم جۆرە بابەتانە هیچ پەیوەندییەکیان بەڕای گشتییەوە نیە، تا خەڵکیان پێوە سەرقاڵ بکرێت، لێرەشدا تەنها سایت و پەیجەکان تاوانبارن، تەنها لایەکی کێشەکە وەردەگرن، کیشەی خیزانیشمان بە جۆرێکی تر دەرخوارد دەدەن…
تێبینی/ من باسی بنەرەتی کێشەکەو تێکەڵ و پێکەڵکردنی دەکەم، ئەگینا دەستگیرکردن و ئیجرائات لەگەڵ هەرکەسێک پەنا بباتە بەرچەک، هەنگاوە دروستەکەیە…
PM:02:33:28/07/2022
ئهم بابهته 904
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی