هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەرمانی سەر ئێشەی هەڵبژاردنی پێشوەخت

‌ هاوڕێ تۆفیق

لە عێراق بەهۆی فشاری خۆپیشاندەرانەوە لەساڵی 2019 دا پەرلەمان بە پەلەپروسکێ بریاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقی دەرکرد. هەتاوەکو تورەیی خەڵک کەمێک هێورببێتەوە، چونکە خەڵک ئەنجومەنی پارێزگاکانی بە سەرچاوەی گەندەڵی دەزانی ، لە هەندێک شار ،خۆپیشاندەران ماڵی هەندێک لە ئەندامان و پاریزگاریان سوتاندبوو!

پاش ماوەیەکی کەم ،بریارە کتوپرەکەی پەرلەمان رووبەرووی رەخنەی قانونی بوەوە، چونکە بریارەکە دژ بە ماددەی ١٠٢ ی دەستور بوو، بە گوێرەی دەستور ئەنجومەنی پارێزگاکان چوارچێوەیەکی دەستورییان هەیەو بە بریارێک ،یان قانونێک هەڵناوەشێنەوە. پاشان پەرلەمان بە خێرایی هەڵە قانونیەکەی راستکردەوە، بەو پێیەی لە ساڵی ٢٠١٣ هەڵبژاردنیان بۆ کرابوو تەمەنی یاساییان دوو ساڵ بوو بەسەرچوو بوو، هیچ  ساڵ بوو شەرعیەتێکیان نەمابوو، بۆیە پەرلەمان هەمواری قانونی ئەنجومەنی پارێزگاکانی کردو کارەکانیانی هەڵپەسارد( تعلیق) ن.

بەمەش بە تەواوی کاری ئەنجومەنی پارێزگاکان تەواوبوو. پاشان لە دادگای فیدراڵی سکاڵا کرا  لەسەر بریاری پەرلەمان، دادگای فیدراڵی پەسەندی هەڵپەساردنی کاری ئەنجومەنی کرد و  بریاری پەرلەمانی بە راست دانا ، چونکە خەڵک بۆ ماوەی چوارساڵ دەنگی پێداون و ئیتر متمانەی خەڵکیان نەماوە. بەڵام ناتوانرێ هەڵبوەشێتەوە.

لە ئێستادا حکومەتی تازەی عێراق هەوڵدەدات ،بۆ جاری سێیەم دەستکاری قانونی ئەنجومەنی پارێزگاکان بکرێ و پەرلەمان دەنگی پێ بدات و پاشان هەڵبژاردن بکرێ. لە راستیدا ئەمەش بۆ نەکردنەوەی هەڵبژاردنەوەی پێشوەختە، چونکە ئاشکرایە مەحاڵە لە ماوەی دوو ساڵدا، دوو پرۆسەی هەڵبژاردن بکرێ!بەم هەڵبژاردنە، دەرمانی سەر ئێشەی هەڵبژاردنی گشتی فیدراڵی پێبکەن و حکومەت ولایەتی دەستوریی خۆی تەواو بکات.


PM:09:52:16/11/2022

ئه‌م بابه‌ته 652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی