بوونه‌وه‌ره سۆسیال میدیاییه‌کان
عەتا محەمەد
ئێمه له کوێدا ده‌ژیین؟
ئه‌مڕۆ رێکه‌وتی نووسه‌رێکم کرد، که ته‌مه‌نی هه‌ڵکشاوه، دوای ئه‌وه‌ی بانگی کردم، پێی وتم ئه‌وه نووسینم به ماسنجه‌ر بۆ ناردوویت، پێتگه‌یشتووه؟ منیش وتم نه‌خێر، بزانه بۆ که‌سێکیترت ناردووه. وه‌ک ئه‌وه‌ی پرسیار و وه‌ڵامه‌که‌شی بۆ گرنگ نه‌بێت، یه‌کسه‌ر لێی پرسیم: ئه‌ی شته‌کانم نا‌بینیت؟ منیش وتم کاتێک بچمه فه‌یسبووک و پۆستت بێته‌به‌رچاوم، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌یبینم. ئه‌ویش وتی ئه‌ی بۆ هیچت دیار نییه؟ به راستیی منیش تێنه‌گه‌یشتم و پرسیم هیچی وه‌ک چی؟ ئه‌ویش وتی لایک، کۆمێنت.. هیچت نابینم بۆم بنووسیت.
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێشیش له‌سه‌ر سه‌ردانییکردنم بۆ لای هاوڕێیه‌ک، شاعیرێک به زمانێکی نزم و بازاڕیی پۆستێکی له‌سه‌ر نووسیم. ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ردانی هاوڕێیه‌کم کردووه. ئه‌م دوو رووداوه، هه‌رچه‌ند بچوکن، به‌ڵام جارێکی‌تر وای لێ کردم پرسیارێکی پێچه‌وانه له خۆم بکه‌م و بپرسم: فه‌یسبووک و سۆسیال میدیا چیان لێمان ده‌وێت؟ نه‌وه‌ک پرسیاره‌که ئه‌وه‌بێت، که ئێمه چیمان له‌وان ده‌وێت.
-1-
سۆسیال میدیا وه‌ک به‌کارهێنه‌ری ئێمه
یه‌کێک له کێشه‌کانی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه، به‌هۆی که‌ڵه‌که‌بوونی زانیاریی راست و درۆوه له سۆسیال میدیا و ئاگاداربوونی له زۆر شت، ئه‌وه‌یه که پێی وایه هه‌موو شتێک ده‌زانێت، به‌ڵام زانین و بوونی تێگه‌یشتن یاخود بوونی تێڕوانین له‌سه‌ر بابه‌ت و شته‌کان، دوو شتی جیاوازن. بۆ نمونه ده‌شێت زانیاریت له‌باره‌ی دوا وێنه‌ی گه‌ردوونه‌وه هه‌بێت و قسه‌شی له‌سه‌ر بکه‌یت، به‌ڵام تێگه‌یشتنت نه‌بێت بۆ وێنه‌کان و خودی گه‌ردوون به‌و هه‌موو ئاڵۆزییه‌ی هه‌یه‌تی. ته‌نانه‌ت ئه‌و ئاپانه‌ی ئێستا له مۆبایله‌کانماندا هه‌ن و به‌کاریان ده‌هێنین، (به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تین)، زانیاریمان له‌باره‌یانه‌وه هه‌یه و زۆریشمان به‌رده‌وام ده‌ڵێین ژیانیان گۆڕیوه و تێکداوه، که‌چی تا دێت زیاتر ته‌سلیمیان ده‌بین و ئه‌و تێگه‌یشتنه‌مان نییه بۆیان، که ئێمه‌یان کردووه به بوونه‌وه‌رێکی دیجیتالیی و ئێمه زیاتر له‌وێدا ده‌ژین، نه‌وه‌ک له واقیعدا. به‌راست ئێمه له سه‌رده‌می مردنی واقیعدا ناژیین؟
ئه‌وه‌ی ئێمه پێی راهاتووین و ده‌یزانین، ئه‌وه‌یه که مرۆڤ به‌کارهێنه‌ری (شته‌کانه)، به‌ڵام به تێگه‌یشتنمان له‌م سه‌رده‌مه‌ی تیایدا ده‌ژین، ده‌بینین له ئێستادا هاوکێشه‌که پێچه‌وانه‌یه و ئه‌وه شته‌کانن مرۆڤ به‌کارده‌هێنن. ئازادییه‌کی وه‌همیان له‌لا درووست کردووین به‌وه‌ی توانای هه‌ڵبژاردنمان هه‌یه و ده‌توانین شته‌کان به‌کاربهێنین، به‌ڵام له راستیدا ئه‌وه ئه‌وانن ئێمه به‌کارده‌هێنن و ورده ورده ئێمه‌یان کردووه به بوونه‌وه‌رێکی دیجیتالیی.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌وه مرۆڤ نییه که‌ره‌سته و ئامرازه‌کان به‌کارده‌هێنێت، به‌ڵکو ئه‌وه ئه‌وانن واده‌که‌ن ئێمه‌ی مرۆڤ پێویستی بدۆزینه‌وه بۆیان، تا به‌کاریان بهێنین. ئه‌گه‌ر له کۆندا ته‌ورێک، مه‌نجه‌ڵێک... بۆ پێویستیی مرۆڤ و نه‌وه دوای نه‌وه‌ش به‌کاربهێنرایه، ئه‌وا له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئۆتۆمبیله‌کان ئێمه لێ ده‌خوڕن. ئۆتۆمبیل هه‌یه و به‌نزینیشی تیایه، ده‌بێت شوێنێک بدۆزینه‌وه تا ئۆتۆمبیله‌که بۆی بچێت.
ئه‌گینا زۆرجار چوونمان بۆ سیته‌ک بۆ نانخواردن، یاخود پیاسه‌کردن، هیچ پێویست نییه و له راستیدا ئه‌وه ئۆتۆمبیله‌که‌یه ئێمه لێ ده‌خوڕێت. ئه‌گه‌ر پێشتر شه‌مه‌نده‌فه‌ر و فڕۆکه بۆ گواستنه‌وه و سه‌فه‌ر به‌کارمان بهێننایه، ئه‌وا له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆرجار هه‌رزانبوونی بلیت واده‌کات، سه‌فه‌رێک رێکبخه‌ین، که پێشتر بیرمان لێی نه‌کردۆته‌وه و پێویستمان نه‌بووه. بۆ که‌ره‌سته و ئامرازه‌کانی ناوماڵ و... به‌هه‌مان شێوه‌ن. چ ماڵێک هه‌یه چه‌ندین شتی زیاده‌ی تیادا نه‌بێت، که کڕدراون، که‌چی هیچ پێوستیی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه تا به‌کاربهێنرێن.
به‌هه‌مان شێوه له‌م سه‌رده‌مه‌دا، بوونی ئاپێک له مۆبایله‌کانماندا، که پێویستمان نییه، واده‌کات ئێمه دایبه‌زێنین و پێویستییه‌کی بۆ بدۆزینه‌وه تا به‌کاری بهێنین، به‌ڵام له راستیدا ئه‌وه ئه‌وه وا ده‌کات ئێمه به‌کاربهێنێت. من بۆ خۆم تا ئێستا: فه‌یسبووک، واتس‌اپ و ڤایبه‌ر (بۆ قسه‌کردن ته‌نها له‌گه‌ڵ هاوڕێ و که‌سه نزیکه‌کانم)، ته‌له‌گرام (بۆ ده‌ستگه‌یشتنم به کتێبێکی زۆری نوێ به پی دی ئێف)، هه‌وڵمداوه (به مه‌به‌ست) هیچ ئاپێکیتری سۆشیال میدیایی به‌کارنه‌هێنم. ته‌نانه‌ت له‌وکاته‌وه‌ی له فه‌یسبووک به‌شی (ستۆری) هه‌یه، تا ئێستا و به مه‌به‌ست، هیچ وێنه‌یه‌کم تیادا دانه‌ناوه و نامه‌وێت ئه‌وان من به‌کاربهێنن و له ژیانی خۆمدا پێویستی بۆ به‌کارهێنانی ئه‌وان بدۆزمه‌وه. ئیتر سناپ چات، ئینستاگرام، تویته‌ر، تیک تۆک... تا ئێستا نیمن، چونکه من نامه‌وێت ئاپه‌کان وابکه‌ن خۆیان و به‌شه‌کانیان، به‌کارم بهێنن و هه‌وڵبده‌م به بوونی ئه‌وان، منیش پێداویستییان بۆ بدۆزمه‌وه. تا ئێستاش ئه‌مه‌م وه‌ک مه‌شقێک له‌گه‌ڵ خۆمدا کردووه و ده‌مه‌وێت ئه‌و ئاپانه ئه‌وه‌نده به‌کاربهێنم، که پێویستمن، نه‌وه‌ک پێویستییان بۆ بدۆزمه‌وه.
-2-
سۆشیال میدیا چی لێمان ده‌وێت؟
سه‌ره‌تا ده‌بێت جیاوازی له‌نێوان ته‌ماشاکه‌ری سۆسیال میدیا و بوونه‌وه‌ری سۆسیال میدیاییدا بکه‌ین، که دوو جۆر مرۆڤی جیاوازن. کاتێک ده‌چینه تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه، یا وه‌ک ته‌ماشاکه‌رێک ده‌چین و هه‌ندێکجار له‌ماوه‌ی جیاجیادا پۆستێک داده‌گرین، که ئه‌م جۆره مرۆڤه له خراپترین حاڵه‌تدا تووشی ئاڵوده‌بوون ده‌بێت و کاتێکی زۆر له سه‌یرکردنی ڤیدیۆ و وێنه‌و... به‌سه‌ر ده‌بات. به‌ڵام زۆرێکمان وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی سۆسیال میدیایی ده‌چینه ناوه‌وه و به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆمان بزانین، بووینه‌ته بوونه‌وه‌رێکی دیجیتالی و واقیعمان بووه به واقیعه دیجیتالی و وه‌همییه‌که.
سه‌باره‌ت به بوونمان به بوونه‌وه‌ری دیجیتالیی، ئه‌وه‌ی گرنگه بیزانین ئه‌وه‌یه، که سۆشیال میدیا چی لێمان ده‌وێت؟ نه‌وه‌ک ئێمه چیمان له‌و ده‌وێت، چونکه له راستیدا تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، زیاتر ئه‌وانه‌ی بۆ نووسین و دانانی ڤیدیۆ و وێنه‌ن، پێش وه‌خت دوو پرسیاریان له ئێمه کردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی به خۆمان بزانین، ئه‌وانیش:
یه‌که‌م: ئێستا بیر له چی ده‌که‌یته‌وه؟
دووه‌م: ئێستا چی ده‌که‌یت؟
هه‌مووان به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن و مه‌به‌ستیان بێت، له سایه‌ی ئه‌م دوو پرسیاره‌دا وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه و پێیان ده‌ڵێن: ئێستا نان ده‌خۆم (به وێنه‌شه‌وه بۆی داده‌نێن)، هه‌ڵوێست دژ به رووداوێک ده‌رده‌بڕم، که هه‌ر ئێستا روویداوه، یاخود به‌سه‌رهات و نوکته‌یه‌کی نوێم پێیه، ده‌مه‌وێت که‌سێک بشکینم، چونکه چووه سه‌ردانی که‌سێکی کردووه، هاوڕێیه‌کم بینی، ده‌مه‌وێت پلار له که‌سێک، حیزبێک، هاوڕێیه‌کم بده‌م که لێک دوورکه‌وتووینه‌ته‌وه و ده‌یان شتی تر.
هه‌ربۆیه ئه‌وه سۆشیال میدیایه پرسیاری کردووه و ئێمه‌ش وه‌ڵامی ئه‌و ده‌ده‌ینه‌وه. نه‌وه‌ک پێمان وابێت پێویستییه‌کمان هه‌یه له وتنی ئه‌و شتانه‌دا. جا ده‌کرێت هه‌ندێکمان وه‌ڵامه‌که‌مان هه‌روا شتێکی کت‌وپڕ بێت، که له‌وساته‌دا دانیشتووین و پۆستی ده‌که‌ین، یاخود به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بکه‌ین، به‌رده‌وام ئێمه له‌ژێر کاریگه‌ریی ئه‌و دوو پرسیاره‌دا پۆست ده‌که‌ین. خۆده‌شکرێت کاری جدی و وتار و نووسینی جدیی و چالاکیی و... پۆست بکه‌ین و نه‌هێڵین ئه‌و دوو پرسیاره هه‌ژموونیان به‌سه‌رمانه‌وه هه‌بێت.
(لێره‌دا ئه‌و جیاوازییه گرنگه له‌نێوان ئه‌و دوو دۆخه‌دا). به‌ڵام کاتێک رۆژانه له وه‌ڵامی ئه‌و دوو پرسیاره‌دا، دوو پۆست و سێ پۆست ده‌که‌ین له‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تیمان، هه‌ڵوێست پیشاندان بۆ هه‌موو شتێک و قسه‌کردن له‌سه‌ر هه‌موو شتێک. ته‌نانه‌ت بوونه‌وه‌ری سۆسیال میدیایی زۆرجار بیرکردنه‌وه‌کانی ئه‌و ساته‌ی ده‌نووسێته‌وه، به‌رانبه‌ر شاشه‌که دانیشتووه. یاخود رۆژانه وێنه‌ی ستۆریی داده‌نێین و ده‌مانه‌وێت ئه‌وانیتر بمانبینن، ئه‌وه ته‌نها ئاڵوده نه‌بووین، به‌ڵکو بووین به بوونه‌وه‌رێکی ناو ئاپه‌کان و سۆسیال میدیا. بووین به مرۆڤێک له واقیعی دیجیتالیدا ده‌ژین و بۆ ئه‌و ده‌ژین. نموونه‌یه‌ک لێره‌دا ئاماژه‌ی پێ بده‌م، بۆردوومانی تورکیایه، که به هه‌زاران هه‌ڵوێست له دژی بڵاوده‌کرێته‌وه، به‌ڵام له خۆپیشاندان دژ به‌و تاوانه، بیست که‌س کۆده‌بێته‌وه. ئه‌مه ئاماژه نییه بۆ خه‌مساردی، به‌ڵکو ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که زۆرێک واقیعی راسته‌قینه‌ی گواستۆته‌وه بۆ ناو واقیعی دیجیتالیی.
چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر کچێکی هه‌رزه‌کاری سویدیی، دژ به پیسبوونی ژینگه، توانیی به پۆستێک، خۆپیشاندانێک له ستۆکهۆلم رێکبخات، که وا مه‌زه‌نده ده‌کرا ده‌هه‌زار که‌س تیایدا به‌شداربووبێت. له‌وانه‌یه جیاوازییه‌که ئه‌وه‌بێت، هێشتا واقیع له‌وێ نه‌مردووه و ژیان به ته‌واوه‌تی نه‌گواستراوه‌ته‌وه بۆ ناو مۆبایل و ئاپه‌کان. واقیع له‌ناو واقیعه‌وه ده‌گۆڕدرێت.
له‌لای بوونه‌وه‌ری سۆسیال میدیایی، سنوورێک له‌نێوان ژیانی تایبه‌تی و گشتیدا نامێنێت. به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات رووتببێته‌وه تا ئه‌وانیتر بیبینن. دانیشتن و شت کڕین و قاوه‌خواردنه‌وه و بیرکردنه‌وه‌کانی بۆ ئه‌وانیتر باس ده‌کات، ئه‌وانه‌ی بوونێکی واقیعییان نییه.
سۆشیال میدیا و په‌رچه‌کردار
ئه‌و دۆخه‌ی له‌و دوو پرسیاره‌وه تێی ده‌که‌وین و ژیان ده‌گوازینه‌وه بۆ ناو مۆبایله‌کانمان، ئه‌وه‌یه که له زۆربه‌ی بارودۆخه‌کاندا، ئێمه تووشی په‌رچه‌کردار ده‌بین و ده‌بینه بوونه‌وه‌ری په‌رچه‌کرداریی، ئه‌ویش له واقیعدا نا، به‌ڵکو له مۆبایله‌کانماندا. چونکه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌همه‌دا راهاتووین، که سۆسیال میدیا له‌لای درووست کردووین و پێمان وایه له هه‌موو بوارێک‌دا رای تایبه‌تی خۆمان هه‌یه و ئاشکرای ده‌که‌ین.
باشترین نموونه ئه‌و په‌رچه‌کرداره بوو دژ به وێنه‌کانی خاڵێکی بچووکی گه‌ردوون بینیمان، که زۆرجار که‌سانی وا قسه‌ی له دژ ده‌که‌ن، که ئاستی خوێنده‌واری و شاره‌زاییان له فیزیا و گه‌ردووناسیدا، مایه‌ی پێکه‌نینه، به‌ڵام ئه‌و بۆته بوونه‌وه‌رێک که له‌سه‌ر په‌رچه‌کردار ده‌ژی، نه‌وه‌ک لۆژیک. ته‌نانه‌ت به کۆمێنت هه‌وڵ ده‌دات را له‌سه‌ر رای که‌سانیتر بدات و بۆ ساتێک ناوه‌ستێت و بیربکاته‌وه، که مه‌رج نییه ئێمه ئیشمان وه‌ڵام دانه‌وه‌ی رای که‌سانیتر بێت، خۆ ده‌کرێت وه‌ک رایه‌کیتر وه‌ریبگرین و که‌مێک بیربکه‌ینه‌وه له رای ئه‌وانیتر. پاشان ئه‌م جۆره بوونه‌وه‌ره گوێ نادات به‌وه‌ی، که که‌سه دیجیتالییه‌کانی هاوڕێی، ئه‌م هه‌موو وێنه و شته رۆژانه‌ییانه‌ی ئه‌ویان بۆ گرنگه یا نا، چونکه ئه‌و ته‌نها ده‌یه‌وێت ببینرێت. هه‌ربۆیه هیچ رێگایه‌ک نییه جگه له‌وه‌ی وه‌ک هاوڕێی ناو دنیای دیجیتال، لایه‌ن به‌ریت.
-4-
ئێستا که تۆ ئه‌م نووسینه ده‌خوێنیته‌وه، ناڕاسته‌وخۆ سۆسیال میدیا لێی پرسیوویت: بیر له چی ده‌که‌یته‌وه؟ له‌گه‌ڵ نووسینه‌که‌دا بیرده‌که‌یته‌وه و ده‌ته‌وێت وه‌ڵامی بیرکردنه‌وه‌کانی خۆت بده‌یته‌وه، یاخود یه‌کسه‌ر هه‌ست ده‌که‌یت رات هه‌یه و به پێویستیشی ده‌زانیت رای خۆت بڵێیت.
ئه‌م دوو هه‌ڵوێسته، هه‌ڵوێستی دوو مرۆڤی جیاوازه.
PM:02:11:24/07/2022
ئه‌م بابه‌ته 1884
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی