ڕۆژی ژن لای من

‌د.ساماڵ مانیی

خۆشحاڵم بەر لەتەواوبوونی ئەمساڵ، نووسینی کتێبێکیتری فەلسەفیم بە زمانی کوردی تەواو دەبێ و بڵاو دەکەمەوە.

دڵنیام ئەم کتێبەش، زۆر بە سوود دەبێت و جێگەی خۆی دەگرێت لە بواری فەلسەفەدا لە کوردستان.

نووسینەکەی چەند ساڵێکە لە ئارادایە ، بەڵام لە نێوان نووسینیتردا بوو و ئەمیانم دواخستبوو تا ئەمرۆ بڕیارم لەسەردا تەواوبکرێت بەر لە هەر نووسینێکتر.

لە ئەمڕۆ بەدواوە، بە مەبەستی تەواوکردنی و بڵاوکردنەوەی سەرنجمی لەسەر ڕائەگرم. بێگومان وەک هەر کتێبێکترم کاتەکانمی بە تەواوی بۆ تەرخان دەکەم هەتا بڵاودەکرێتەوە و دەگاتە بەردەستتان.

پێویست ناکات دووبارەی بکەمەوە لەبەر ئەوەی خۆم لە ژێر گەمارۆی غەدری سیاسیدام بە بێ ئەوەی سیاسیکار بم، کات و وزەی پێویستم نیە لەدەرەوەی نووسینە فەلسەفیەکانمدا، بیبەخشم بە پرسەکانی ڕۆژ، چ پرسی ژن بن یان سیاسی؛ ئەگینا زۆر گرنگن لام.

بە دڵنیایەوە دەڵێم،هەموو پارچەکانی کوردستان پێویستی بە یارمەتی ئێمەومانانە، من ئەوە دەزانم. بەڵام خۆشبەختانە زۆرینەی کورد خەریکی سیاسەتن، لەو نێوەدا منم لە مێژە وازم لە سیاسەتکردن هێناوە، لە دوای ١٩٩٣ وە. ئەوە وایکردوە تا ڕادەیەک بێ ئاگابم لەوەی لە کوردستاندا دەگوزەرێت لەڕووە سیاسیەکەیەوە بە گشتی.

بەڵام کە باس دێتە سەر فەلسەفە، ئەمیان ماڵی منە، ئەم بەشەی ژیانمم بە تەواوی بۆ تەرخان کردوە، سەرباری هەموو ئەو نادادپەروەریە سیاسیەی کە کراون بەرامبەرم لە دوای ٢٠١١وە ، سەرەڕای هەوڵەکانی ڕێگا لێ سەختکردنم تا ئێستا و بەبەردەوامی، لەسەروو ئەوانەشەوە سەرەڕای ساڕێژ نەکردنیان و چارەسەرنەکردنیانلە لایەن ئەوانەوە کە ناحەقیەکانیان کرد.

لەبەر ئەوەیە کە تەنها فەلسەفەم پێدەکرێت، لەسەدا پەنجای تواناکانم کەوتۆتە ژێر ئەشکەنجە و ئازاردانی سیاسی یەوە بە بێ ئەوەی سیاسیکاربم.


PM:07:51:10/03/2023

ئه‌م بابه‌ته 536 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی