دوو ساڵ و یادی سلەیمانی
د.ساماڵ مانیی
ساڵێک لەمەوبەر لەم ڕۆژەدا من یادی سلەیمانی-م لە هەولێر کرد و بە کەسم نەووت، وتم گرنگ نیە ئەمجارەیان، من وا نیو سەدەی ژیانم بەسەربرد لە خزمەتی 'کورد' و "خەڵک' و "ئەوانیتر و "هەژاران' و 'ژنان' و'مافی مرۆڤ' و پەنابەران' و 'هەموو کۆمەڵگە'، دڵنیام تا ساڵێکیتر ئەمکاتە ئەوانیش خزمەتێک بە من دەکەنەوە و بە یەکجاری جێگر دەبمەوە وەکو هەموویان، ئەوکات یادگاریەکانم لە سلەیمانی دەنوسمەوە و بڵاویان دەکەمەوە.
ڕآستیەکەی؛ ئەمە دە ساڵە لەگەڵ یەکەم هەوڵمدا بۆ جێگیر بوونەوەم ،من وا بە خۆم دەڵێم، نەک یەک ساڵ، بەڵام یەک ساڵە کە چوومە لای 'تۆپ تۆپ مانەکان' و ئەوانەش کە دەکرا بڵێن ' ئێمە ئاگامان لێێ نیە' یان ' کەیسی وا نەهاتوە بۆ لای ئێمە' و هەڤاڵانە و هاوڕێیانە چرپانم بە گوێیاندا غەدر و نادادپەروەریتان لەگەڵ کردووم ئەم ماوەیە نەک هەر سەبارەت بە سیاسیکاریم و 'پ م' بوونم بەڵکوو لە ئیشکردنم لە زانکۆ و بواری فەلسەفەشدا و دووسێ پەڕەی سکاڵاو زانیاری و دۆکیمەنتم دانێ و وتم: فەرموون سکاڵاکەم وەربگرن و چاکی بکەن، 'چاکسازان'.
پێویست دەکات بڵێم نەکرا و نەیانکرد و وا نەبوو؟ پێویست دەکات بڵێم تەنانەت نامەیەکی فەرمیشیان ئاڕاستە نەکردووم بە شایانیان نەزانیوە وەکو وەڵام،
يان هەموو دەیزانن؟
ئەم کەیسەی من لە هەناوی مێژووی کۆمەڵگەی کوردی باشووردایە و پەیوەندیدارە بە ڕۆشنبیران و فێمینیستان و پ م دێرینەکان و حیزبەکان و حکومەت و جێندەرناسان و نوسەران و بەڕێوەبەرانی کۆمەڵگەکە لەهەموو پێگەیەکیاندا، هەر هەموو ئەم خاوەن پێگە و بەڕێوەبەرانەی کۆمەڵگەکە دەیزانن و هیچ ناکەن و هیچ ناڵێن:
ئەندامانی سەرکردایەتیەکانی هەموو حیزبە کوردیەکان ( بێگومان ژن و پیاویان و دەرکراو دەرکردیان و نوێ و دێرینیان و ئۆپۆزۆسیۆنی و حکومەتیان) و نوێنەرانی حیزبەکان لەناو دەزگا پەیوەندیدارەکانی کۆمەڵەی پ م دێرینەکان و وەزارەتی پ م و هێزە جیاکراوەکانی پ م (بێگومان باش و خراپیان) و مودیر مەکتەب و سکرتێرەکانی (هەرسێ سەرۆکایەتیەکان و ڕاوێژکارانی جێندەرییان )و چەند سەدان کەسێکیتر لە ڕاوێژکاران ( بێگومان لە تازە و کۆنیان و ژن و پیاویان و خزمی هەموو مەسولە حیزبیەکان و سەر بە هەموو باڵ و ئەوانە) ، هەموو پ م دێرینەکان، ئەمە جگە لەوەی کە هەموو جێندەرناسان ی کوردستان دەیزانن و هەموو دەزگاکان و ڕێکخراوەکانی ژنان و ئافرەتان و خانمان دەیزانن و هیچیان هیچ ناڵێن، ئەمە جگە لە هەموو ڕۆژنامەنوسان و مەئمورانی حکومەت و دەزگاکانیتر، ئەمە جگە لە هەموو وەزیرەکان و ئەنجومەنی وەزیران لە مۆزەفی ئاساییەوە هەتا خاوەن پێگەی زۆر بەرز بۆ خۆیان، ئەمە جگە لە هەموو فێمینستەکان(ژن و پیاویان) و هەموو ئەکادیمیستەکان (ژن و پیاویان) و ڕۆشنبیران و شاعیران و ڕۆماننوسان (ژن و پیاویان) ، ئەمەجگە لە هەر هەموو جەماعەتی فەلسەفە و هتد لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا لە کوردستان.
هەرئەوەندەن.
دەردی کابرا کوردەکە لە دەمانێکی کۆنەوە ووتی: تەق تەق، پیاوتان لە ماڵە؟
من وا ناڵێم بەڵام ئەڵێم: لە ژن و پیاوتان، کەستان دەبیستێت؟
AM:10:52:15/11/2021
ئهم بابهته 1156
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی