چه‌ند تێبینییه‌ك له‌سه‌ر كتێبه نوێیه‌كه‌ی خوێندنی كوردی بۆ پۆلی چواره‌می بنه‌ڕه‌تی
هه‌ورامان وریا قانع
به‌شی یه‌كه‌م
بۆ ئه‌م ساڵی خوێندن 2024-2025، كتێبی خوێندنی كوردی بۆ پۆلی چواره‌می بنه‌ڕه‌تی، گۆڕانكاری زۆری تیاداكراوه، له‌وانه كتێبه‌كه له ڕووی دیزاین و لاپه‌ڕه ره‌نگاو ڕه‌نگه‌كانییه‌وه، زۆر جوان و سه‌رنج راكێشه و شایه‌نی ده‌ستخۆشییه. به‌ڵام كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ی زه‌ق و كه‌موكوڕی له ده‌قه‌كاندا هه‌یه و لێره‌دا هه‌ندێكیان ده‌خه‌مه‌ڕوو.
سه‌ره‌تا كتێبه‌كه، وه‌ك له لاپه‌ڕه‌ی دووه‌میدا نووسراوه (من ناوه‌كان له كتێبه‌كه‌دا چۆن نووسراوه، ئاوا نووسیومه‌ته‌وه)، له لایه‌ن ئه‌م سێ به‌ڕێزه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستی بۆ كراوه:
د. ابراهیم قادر محمد، د. مصگفی محمد كریم، د. ئازاد عزیز سلێمان
پاشان له لایه‌ن به‌ڕێزان خاتوو چیمه‌ن كریم حه‌مه أمین و ناهده رحمان ابراهیم، سه‌رپه‌رشتی زانستیی چاپ بۆ كتێبه‌كه كراوه. واته لانی كه‌م پێنج به‌ڕێز هه‌ڵسه‌نگاندن و سه‌رپه‌رشتی زانستی‌یان بۆ كتێبه‌كه كردووه، ئه‌مه با ئه‌و مامۆستا و سه‌رپه‌رشتیاره به‌ڕێزانه له‌و‌لاوه بووه‌ستن كه له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دانانی كتێبه‌كه‌ن و كاریان له نووسین و پێداچوونه‌وه به ده‌قه‌كاندا كردووه و چالاكییه‌كان و راهێنانه‌كانیان داناوه.
به مانایه‌كی دی، نزیكه‌ی بیست به‌ڕێزێك له مامۆستا و سه‌رپه‌رشتیار و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا كه دیاره هه‌مویان شاره‌زان له زمانی كوردیدا، كاریان له‌م كتێبه‌دا كردووه، كه‌چی له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌وه‌شدا، ئه‌م هه‌ڵه و كه‌موكورتیانه له هه‌ردوو وه‌رزی یه‌كه‌م و دووه‌می كتێبه‌كه‌دا هه‌یه:
وه‌رزی یه‌كه‌م
لاپه‌ڕه 17 له چالاكی یه‌كه‌مدا، داوای هاوواتای وشه‌كان ده‌كات، یه‌كێك له وشه‌كان ناسنامه‌یه، له خواره‌وه هاوواتاكه‌ی نووسراوه پێناسه. دیاره ئه‌مه هه‌ڵه‌یه و پێناسه به مانای ناسنامه نایه‌ت، به عه‌ره‌بی واته تعریف، بۆ نمونه له پرسیاری زانست‌دا دێته‌وه ده‌ڵێت پێناسه‌ی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بكه (به‌هه‌ڵمبوون، رۆشنه‌پێكهاتن، قه‌باره)، ئێ خۆ ناكرێت بڵێین ناسنامه‌ی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بكه. وه‌ك ده‌بینین له زمانی كوردیدا پێناسه بۆ ناسنامه به‌كارنایه‌ت و ئه‌وه هه‌ڵه‌یه، ده‌كرێت له‌وێدا بۆ هاوواتای ناسنامه، پێناس به‌كاربێت، واته به بێ بوونی بزوێنه خڕه‌كه، لكاندنی بزوێنه‌كه به وشه‌كه‌وه، به ته‌واوه‌تی مانای وشه‌كه ده‌گۆڕێت. هه‌روه‌ها ده‌كرێت بۆ هاوواتای ناسنامه، شوناس یان شوناسنامه به‌كاربهێنرێت.
لاپه‌ڕه 21 باس له سیما ده‌كات كه وێنه‌یه‌كی كێشاوه و ده‌ڵێت: (ئێستا وێنه‌كه زۆر ته‌واوه، له‌و كاته‌دا خۆر، چیا، ئاسمان، باڵنده، دره‌خت، ڕوبار و پرد و ماسی هاواریان كرد)، هه‌مو ئه‌وانه له وێنه‌كه‌دا هه‌یه، به‌ڵام به زه‌ڕه‌بینیش بگه‌ڕێیت باڵنده له وێنه‌كه‌دا نادۆزیته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه له ده‌قه‌كه‌دا ئاسمانی شین به سیمای وتووه: "وێنه‌ی هه‌ندێك باڵنده بكێشه، تا ڕازاوه‌تر ده‌ربكه‌وم" و سیماش ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه بۆ كێشانی وێنه‌ی باڵنده‌كان. هه‌روه‌ها باڵنده‌كان له ده‌قه‌كه‌دا قسه‌ی خۆیان هه‌یه و ده‌ڵێن: "وێنه‌ی هه‌ندێك دره‌ختی سه‌وز بكێشه، تا بیانكه‌ینه هێلانه"، نه‌بوونی وێنه‌ی باڵنده له تابلۆكه‌دا، جۆرێكه له كه‌موكورتی و ناته‌واویی.
لاپه‌ڕه 22 له چالاكی یه‌كه‌مدا، له به‌رامبه‌ر هاوواتای وشه‌ی بچكۆلانه، وشه‌ی خنجیلانه دانراوه، ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه هه‌ڵه‌یه و بچكۆلانه به مانای خنجیلانه نایه‌ت، ده‌كرێت كه‌سێك یان شتێك بچكۆلانه بێت به‌ڵام خنجیلانه نه‌بێت. سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه له لاپه‌ڕه 74دا، بۆ هاوواتای خنجیلانه نووسراوه ژیكه‌لانه، دیاره ئه‌و به‌ڕێزانه له‌بیریان چووه‌ته‌وه له لاپه‌ڕه 22 خنجیلانه-یان بۆ بچكۆلانه داناوه! واته هاوواتای خنجیلانه جارێك به بچكۆلانه و جارێكی دی به ژیكه‌لانه هاتووه و هه‌ردوو جاره‌كه‌ش هه‌ڵه‌یه و ناگونجێت.
وشه‌ی گچكۆكه دابنێین.
له لاپه‌ڕه 30 له چالاكی یه‌كه‌مدا، له به‌رامبه‌ر هاوواتای وشه‌ی بڕ، وشه‌ی كه‌مێك دانراوه. له راستیدا ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر زه‌قه و بڕ هه‌رگیز به مانای كه‌مێك نایه‌ت و ده‌كرێت بڕ به مانای زۆرێك بێت، ئه‌گه‌ر وایه ئه‌ی چی بۆ زۆرێك دابنێن؟ ئه‌گه‌ر بڕ هاوواتای كه‌مێك بێت، ئایا ده‌كرێت كه‌مێك وه‌ك هاوواتا بۆ زۆرێك دابنێین؟ نه‌خێر ناكرێت و ئه‌وه ده‌بێته دژ واتا. بۆ بڕ ده‌كرێت وشه‌ی هێند به‌كاربێت.
لاپه‌ڕه 38 له چالاكی یه‌كه‌مدا، له به‌رامبه‌ر هاوواتای سه‌یریكرد، وشه‌ی ڕوانی دانراوه. جوانتربوو وشه‌ی ته‌ماشایكرد دابنرێت. بگره باشتربوو وشه‌كه سه‌یركردن بێت و هاوواتاكه‌ی ده‌بووه ته‌ماشاكردن، لاپه‌ڕه 44 له چالاكی یه‌كه‌مدا، له‌به‌رامبه‌ر هاوواتای وشه‌ی دره‌وشاوه، وشه‌كه‌ی تیشكده‌ر دانراوه. بێگومان تیشكده‌ر هه‌رگیز به مانای دره‌وشاوه نایه‌ت، له‌وانه‌یه بۆ وشه‌ی دره‌وشاوه، وشه‌ی بریسكه‌دار یان پرشنگدار گونجاوتربێت.
لاپه‌ڕه 53 له بابه‌تی وانه‌ی وه‌رزش نووسراوه: "هه‌ندێكیش له قوتابییه‌كان یاریی باله ده‌كه‌ن"، به‌ڵام له‌و لاپه‌ڕه‌یه‌دا وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی قوتابییه‌كی كچ دانراوه كه نیوه‌ی لاپه‌ڕه‌كه‌ی داگیركردووه و له بری تۆپی باله، تۆپێكی باسكه‌ی هه‌ڵگرتووه، ئه‌و جووڵه‌یه‌ش كه كچه‌كه له وێنه‌كه‌دا ئه‌نجامیداوه، جووڵه‌ی یاریزانی باسكه‌یه و هی باله نییه، واته وێنه‌كه ته‌واو له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه ناكۆكه و له بابه‌ته‌كه‌دا به یه‌ك وشه چییه باسی یاری باسكه نه‌كراوه.
PM:12:07:04/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 3236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی