سیناریۆکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەم

‌ئەحمەد حاجی رەشید

دەمەوێت پێش روداوەکان بکەوم  و ئەگەری ئەنجامنەدانی هەلبژاردن  بە ئەستەم باس بکەم چونکە بەبڕوای من ئەنجامنەدانی هەلبژاردن قەوارە ناکامڵەکەی هەرێم دەخاتە مەترسیەوە دوور نییە لەکاتی ئەنجامنەدانی هەلبژاردندا دادگای فیدڕاڵی بێتە سەرخەت  ئەمرێکی وەلائی دەربکات و حکومەتی  فیدڕاڵ ڕاسپێرێت بۆ بەڕێوەبردنی حکومەتی هەرێم بە وەکالەت و زەرمەندی یەکەم و کۆتا  پارتی ویەکێتی دەبن.

سیناریۆی یەکەم: پارتی و یەکێتی بەهەردوکیان زۆرینەی کورسیەکانی پەرلەمان بەدەست بهێنن، واتە بەهەردووکیان (51) کورسی بەدەست بهێنن بە (5) کورسی کۆتا کانیشەوە، لەمحالەتەدا (5) کورسی کۆتاکان کەدابەش دەبن بەسەر هەردوو لایەندا لایەنێکیان زاڵ ناکات بەسەر ئەوی تردا.

لەم حالەتەدا یەکێتی هەرچی بیانووی دونیایە بەپارتی دەگرێت و لانی کەم  داوای سەرۆکی هەرێم و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و کۆمەڵێک وەزارەت دەکات  کەپێشتر هێڵی سور بوون لای پارتی، جگە لەوەی بەناوی کەمینەوە داوای پۆست و وەزارەتی هەستیار دەکات بۆ کەمینەکانی نزیک لەخۆی.

پێم وایە یەکێتی ڕێگر دەبێت لەڕێگای پێکهێنانی حکومەت بەڵام نایگەیەنێتە ئەوەی، هەڵبژاردنەکان هەڵوەشێنەوە و دوبارە بکرێنەوە،
چونکە ئەوە مەیلی پارتیە کە دەیەوێت هەرچۆن هەیە ئەگەر هەڵبژاردنیش بکرێت ئەوا پێکهێنان و پێکنەهێنانی حکومەت بەمەرج و شەرتی پارتی ببێت بۆیە پارتی هەوڵی ئەوەدەدات ئەگەر پێکهێنانی حکومەت بەرجی پارتی نەبێت ئەوا پێکنەهێنانی حکومەت ببێتە هۆی دوبارەکردنەوەی هەڵبژاردن، و لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرای فیدڕاڵدا بکرێت لەساڵی (2025)چونکە پارتی خۆی سازو ئامادە کردوە بۆ هاوپەیمانیەکی نوێ کە لانی کەم دوو لایەنی بەهێزی شیعەکان و لایەنێکی بەهێزی سوننەکان لەخۆ دەگرێت قەرەبووی ئەو شکستەی پێشووی بۆ دەکاتەوە.

سیناریۆی دووەم: ئەگەر پارتی و یەکێتی بە کەمایەتیەکانیشەوە نەیانتوانی زۆرینەی کورسیەکانی پەرلەمان بەدەست بهێنن ،ئەوا تەنها یەک هێز یان دوان دەتوانن بەشداری حکومەت بکەن و مجازەفە بەکورسیەکانیانەوە بکەن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی فیدڕاڵی چونکە دەبێت چاوەڕێی بەنیوە بوونی کورسیەکانیان بکەن بۆ پەرلەمانی فیدڕاڵ، کەواتە دیسان کابینە یەکی بەهێز  پێکنایەت و ئەگەری هەڵبژاردن پێش وەخت دووبارە دەبێتەوە و لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی فیدڕاڵدا بەئەنجام دەگات  کە ئەمەش دوو سودی بۆ پارتی هەیە:
 
یەکەمیان: حکومەتی کاربەڕێکەر لەدەستی پارتی دەمێنێتەوە.

دووەم: هاوپەیمانیە نوێیەکە دەبێتە فریاد ڕەسی پارتی و لەهەندێک تەنگەژە رزگاری دەکات.

سیناریۆی سێهەم: زۆرینەی کورسیەکانی پەرلەمان لای هێزەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی بێت، و هیچکام لەهێزەکان ئامادە نەبن لەگەڵ پارتی و یەکێتی حکومەت پێک بهێنن، لەم حالەتەدا نەخۆیان دەتوانن حکومەت پێک بهێنن (چونکە پێکهێنانی حکومەت لەلایەن هێزەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی زۆر قورسەو بەدیدگای ئێستەی ئەم هێزانە ناکرێت بەڵام بەدوبارەبونەوەی هەڵبژاردن دەتوانن دیدیان یەکخەن بۆ پێکهێنانی حکومەت) و نەدەبنە بەشێک لە حکومەت لەگەڵ پارتی و یەکێتی، بۆیە رەنگە لەم کاتەدا  هێزەکان دابەش بن بەسەر دوو بەرەی ئەقلیمی و نێودەوڵەتی، لەم حاڵەتەشدا پێکهێنانی حکومەت لەلان هەربەرەیەکیان، حکومەتێکی لاواز دەبێت تەمەنی درێژی لە ساڵ تێناپەرێت یان حکومەت پێک نایەت و ئەگەری هەڵبژاردنی پێش وەختە دێتە ئاراوە و هەلبژاردن دوبارە دەکرێتەوە.

بۆیە گرنگی ئەم هەڵبژاردنە لەوەدایە کە پارتی و یەکێتی بەهەردوکیانەوە نەتوانن حکومەت پێک بهێنن و سنوور بۆ دەسەڵاتەکانیان دابنرێت ئەوەش بەوە دەکرێت
 
یەکەم: هێزکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی لەم ماوەیەدا پەیمانی شرف واژوو بکەن کە هیچ هێزێکیان ئامادە نەبێت بچێتە بەرەی پارتی ـ یەکێتی.

دووەم : هێزەکانی دەرەوەی پارتی یەکێتی بەخۆیان و رەکەبەرە ئاساییەکانیانەوە سەرقاڵ نەبن و تیرەکانیان ڕووبکاتە ئەو دووپارتە دەسەڵاتدارە.

سێهەم: لەم هەڵبژاردنەدا ژمارەیەکی زۆر گەنجی تازە پێگەشتوو تەمەنی دەنگدانیان هەیە و هیچکامیان شەرعەیەتی شاخ و شۆرشگێری بەتورێکی قوڕاوی ناکڕێت بۆیە گرنگە هیزەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی قەناعەت بەم گەنجانە بکەن کەبێنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بەهەرکەس دەدەن ئازدن.

چوارەم: دڵنیایی دان بە هێزە سیاسیەکانی عێراق کە ئەگەر زۆرینەیان بەدەست هێنا یەکەم مەلەف کە چارەسەری دەکەن کێشەی نێوان هەرێم و بەغدادە و جێبەجێکردنی سیستەمی فیدڕاڵی و پابەند بوون بەدەستورس ویاسا کارپیکارەوە ئیتیحادیەکان دەبنە ئەولەویەت لەلایان .

پێنجەم: دڵنیایی دانە حکومەتە ئەقلیمی و زلهێزەکان کە دەستوری عێراقی فیدڕاڵ و پاراستنی مافی مرۆڤ و سەروەری یاساو بەنیشتیمانی کردنی  هێزی پێشمەرگەو بە دامەزراوەکردنی هێزە ئەمنی و ئاسایشیەکان .
دەکرێت ئەم لێکگەشتنانە بەوەفدی هاوبەش بکرین یان هەرکەس لەکێوە نزیکە ڕۆیلی خۆی ببینێت .


PM:11:59:10/09/2024

ئه‌م بابه‌ته 6036 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی