ساڵیادی ریفراندۆم
عمید سەرحەد قادر
لەساڵیادی ڕیفراندۆمدا کە زیاتر لەسەدا نەوت و دوو میللەتی کورد دەنگیان بە بەڵێدا لەو پڕۆسە مەزنەدا کە مافێکی ڕەوای هەرتاکێکە لە هەر نەتەوەیەک بێ دەنگ لەسەر پرسێکی لەو جۆرە بدات. هەرلەسەرەتاوە کۆدەنگیەک لەناو حزب و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان هەبوو لەسەر ئەو پڕۆسەیە، دوای چەند کۆبونەوەیەکی حزبەکان سەرئەنجام بڕیاردرا ئەو پڕۆسەیە لەو کاتە ئەنجام بدرێت کە دیاریکرا.
کەزۆربەی بەرپرسە حزبە سیاسیەکان خۆیان و خێزانەکانیان لە ڕۆژی یەکەمدا کێبڕکێیان بوو کەکێ زووتر بچێتە سەرسندوقەکانی دەنگدان و کوردانە بەنجەی بەمرکەبەکەدا بکات و لە راگەیاندنەکانەوە دەربکەوێت و بڵێت دەنگمداو لێدوانێک بۆ ڕاگەیاندنەکان بدات تا بۆ مێژوو لەئەرشیڤ بمێنێتەوە هەموو ئەمانە ماوە هەمووانیش بینیمانن.
سەبارەت بەناوچە جێ ناکۆکەکانیش بهرێز سهرۆک مهسعود بارزانی و كاك كۆسرهت رهسوڵ هاتنە كهركوك چەند کۆبونهوهیهكیش لهدهرهوهی کەركوك كرا هەندێ ڕای جیاواز هەبوو کە ریفراندۆم لەو ناوچانە بکرێت یاخودنا پرسیاریش ئەوە بوو ئاخۆ وڵاتە یەگکرتوەکانی ئەمریکاو بەریتانیاو وڵاتانی ئەوروپا پشتگیریمان دەکەن یاخود بەدیلی ئەوان چی بۆ ئەم رووداوە یا کاتەکەی گونجاوە یاخودنا، هەمووی پرسیارە سەرکردایەتی سیاسی کورد و ئەو لیژنەیە کەلە هەموو حزبە سیاسیەکان پێکهاتبوو بۆ ئەو پرسە ئەوان دەتوانن وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەنەوە سەر ئەنجام ریفراندوم کرا، بەناوچەجێناکۆکەکانیشەوە پڕۆسەکە بەئازادانە بەڕێوەچوو تەنها نەوەی نوێ بەئاشکرا دژی پڕۆسەکەبوون.
زۆرجار باس دەکرێت و گوێمان لێ دەبێت کە ریفراندۆم سەبەب بوو یاخود هۆکاربوو کە پەلاماری کەرکوک و ناوچەجێناکۆکەکان بدرێت، من دەڵێم نەخێر ریفراندۆم ئەنجام بدرایە یاخودنا حکومەتی عێراق و حەشدی شەعبی دەگەڕانەوە ئەو ناوچانەی کەپێش شەڕی داعش سوپای عێراقی لێبوو جا ئەمەیش ئەگەر بەخۆشی بوایە یاخود بەشەڕو پەلاماردان و هێرشی سەربازی، بەڵام رەنگە تەنها ئەوەندە کە ریفراندۆم کەمێک ئەو پڕۆسەی پێشخست بەو پێیەی من لەسنورەکە بەرپرسی ئەمنی بووم ئاگاداری جموجۆڵی هێزە عێراقیەکان و حەشدی شەعبی بووم هێزێکی زۆریان هێناو پێش ئەوەی کە شارۆچکەی حەویجەو دەوربەری لەداعش پاک بکەنەوە لەکاتێکدا ئەو شۆێنانە نزیکتربوون بۆ ئەوەی لەداعش پاکی بکرێتەوە، بەڵام ئەو هێزەیان بەرەو موسڵ ڕەوانەکردوو دوای ئەوەی هاتنەوە بەرەو حەویجەو شارو شارۆچکەکانی دەرووبەری هەروەک چۆن پێشتر لەکاتی هاتنی داعش سوپای عێراق یەک فیشەکی نەتەقاندو ئەو ناوچانەیان دابەدەست داعشەوە بەهەمان شێوە سوپای عێراق و حەشد لەموسڵ به بێ تهقه به قیردا گەڕانهوه سنووری حهویجه و کەركوک عەرەبی سوننە و شیعەو تورکمان دەسەڵاتیاندا بەحەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتەی عێراق لهپەرلهمان کەپەلاماری کەرکوک و ناوچەجێ ناکۆکەکان بدەن ئەو ناوچەنەیش ماوەی چوار ساڵ بوو هێزی پێشمەرگەو هێزە ئەمنیەکان و حەڵکی بەشەرف بەگشتی لەسەنگەری بەرگری بوون دژی تیرۆرستانی داعش، داعش زیاتر لە 14 جار بەهەموو هێزێکی خۆیەوە پەلاماری کەرکوکیدا بەسەدان چەکداری داعشی خۆکوژو شانە نوستوەکانیانەوە نەیانتوانی ئاواتەکانیان بێنەدی بۆ داگیرکردنی شاری کەرکوک ئەوەیش بە خوێنی دەیان فەرماندەی قارەمان و سەدان شەهیدی دیکەی لەهێزەکانی پێشمەرگەو دەزگا ئەمنیەکان و خۆبەخشەکان بوو ئەو شارە پارێزرا.
ئەوەبوو حکومەتی عێراق ماوهی 72 سهعاتی دانا بۆ پە لاماردانی كهركوک له دوكان کۆبونهوهی پارتی و یه كیتی كرا هێزیكی زۆری حهشدی شهعبی بهسهر پەرشتی هادی عامری هاتبونه به شیر جگە له هێزی تری عیراقی كه له ئاماده باشیدابوون تیمه كانی هێزی هاوپەیمانمان ئاگادار كرد دهیان وت له ئاسمانهوه مگابعه دهكهین هیچ مهوقیفیكیان نهبوو بهرێزان كاك كۆسرهت رهسوڵ و كاك حمهی حاجی مهحمودیش به هێزیكی زۆرهوه هاتنه كهروک بهداخهوه ههندێ له چەكه قورسهكان له جبههكه كشابونهوه دوو رۆژ پێش پەلاماردانی كهركوک پەرتهوازیی بهمهسولی میحورهكان و جهبههكهوه دیار بوو به عام له كاتی دیاری كراو پەلاماری کەرکوک و ناوجەجێ ناکۆکەکانیدا، بەڵام بەداخەوە بەهۆی خیانەت و پەرتەوازەیی کوردەوە لەهەندێ جێگا شەڕی خوێناوی کراو هەمەری سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بەسەر لاشەی پێشمەرگەدا رۆیشت لەهەندێ جێگا دەور تەسلیمی جێگاکان کرا لە هەندێ جێگا بێ مقاوەمە چۆڵکرا بەکۆی گشتی ئەوجێگایانە تەسلیم بە سوپای عێراق و،حەشدی شەعبی کرا ئەو هیواو ئاواتەی کورد کەهەی بوو بەداخەوە پێچەوانەبوهوە هەرچەندە نیازی خراپیان هەبوو بەرەو پایتەخت بچن بەڵام هێزی پێشمەرگە رێگری لەو پێشڕەویەکرد هێرشهكهیان تێکشاند ئەویش بە خوێنی دەیان پێشمەرگەی قارەمان ئەنجامدرا.
هەموو ئەوانەی هێزی پێشمەرگەو دەزگا ئەمینەکان کردیان بۆ شاری کەرکوک نەیان هێشت بەدەری موسڵ و شوێنەکانی دیکەی لێ بێ و داعش داگیربکات کەچی لە 16 ئۆکتۆبەر بەو شێوەیە پاداشتیان دایەوە لەو هێرشانەی بەدەیان پێشمەرگەو هاووڵاتیی سڤیلی مەدەنی بێتاوانیان شەهیدکرد لە دوز تا کەرکوک بەدەیان کەسیان دەسگیرکردو بەناشرینترین شێوە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ کراو لەدوز خانوی ماڵە کورد تەقێنرانەوە و سوتێنرا و زەوی ماڵی کوردیان داگیرکرد کە بەئێستایشەوە ئەو داگیرکاری و تەعریبه بەردەوامە. جگە له ده ست دانی پارێزگاری كه ركوک دهیان بهرێوهبهرو جێگای گرنك له ده ست كورد چوو به بۆنهی ئهو خیانهت كۆبونهوانهی كه ده كرابه نهێنی.
دواتر حکومەتی عێراق لەسەر بەشداریکردن لەپڕۆسەی ڕیفراندۆم فەرمانی دەسگیرکردنی بۆ کۆمەڵێ خەڵکی مەدەنی و دەزگا ئەمنیەکان دەرکرد وەک هەموولایەک بینیمان مانگی 8ی 2022 دادگای هێزەکانی ناوخۆ هاتە کەرکوک هەندێ لەو ئەفسەرو کارمەندانەی پۆلیسی کەرکوکی دادگای کردو بانگکران دەبوایا لەبەردەم دادوه ر بیان وتایە ئێمە نەدەنگمان داوە بەڕیفراندۆم و نەبەشداری ڕیفرادۆمان کردوە بەو مەرجە افراج دەبوو ئەوکات فەرمانی دەسگیرکردنەکەیان هەڵدەوەشایەوە لەپاش پێنج ساڵ لەبەشداریکردن لەڕیفراندۆم بەوشێوەیە لەو کەیسە دەربازت دهبوو.
AM:09:40:25/09/2022
ئهم بابهته 1372
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی