چەند سەرنج و بیرخستنەوەیەک بۆ سەرۆکی هەرێم
عمید سەرحەد قادر
سەرەتا زۆر بەداخەوە بۆ گیان لەدەسدانی ئەو پۆڵە هاوڵاتیەی بەهۆی ئەو بوردمانەوە گیانیان لەدەسداو بونە قوربانی کەهیچ تاوانێکیان نەبوو بۆ بردنەسەری کاتێکی خۆش چوبونە ئەو سەیرانگایە و توشی ئەو کارەساتە جەرگ بڕە هاتن خودای گەورە بەبەهەشتیان شادبکات و ڕوحیان شادبێت.
ئەوەی کەمن تێبینم کردوە بەڕێز سەرۆکی هەرێم لەم سەردەمەی کەئێستا دەڵێن شەپۆڵێکی دیکەی کۆڕۆنا دووبارە هاتووتەوە بەبێ دەمامک و دەسکێش باوەشی دەکرد بەکەس و کاری قوربانیەکانی ئەو ڕووداوەو هەردوو لای ماچ دەکردن زۆر بەپەڕۆشەوەبوو ئەمە مانای ئەوە نیە پێم وابێ کارێکی خراپە نا کارێکی باش و جێگای دەس خۆشیه ئەو هاوڵاتیانە لەسنوری هەرێم گیانیان سپاردووە بۆ کەسوکاری قوربانیەکان سەبورییەکە.
ئەوەی من دەمەوێ بیڵێم جەنابی سەرۆکی هەرێم لەکاتی هاتنی داعش و ئەو شەڕە نەگریسه کەدەیانویست هەموو کوردستان وەک شەنگال ئەنفال و قەتل و عام بکەن لەو شەڕانە بەسەدان فەرماندەو بەهەزاران پێشمەرگەی قارەمان و کارمەندی دەزگای ئەمنیەکانی بەگشتی و هاووڵاتی خۆبەخش لەو شەڕانە شەهیدبوون و به هه زارانی تر بريندار كه م ئه ندام بوون ئەوانیش شەهید زیندوون وەک خۆتان دەڵێن ئەوانە بون بەرگريان لەخاک و،نیشتمان و حکومەت و پەڕلەمان خويان کرد، جەنابت نەبینرای لەپرسەکانيان یا پێشوازی لەهەندێ لەخانەوادەی ئەوان نەکرا.
پێم خۆشە شتێک بیر جەناب بهێنمەوە لەگەڵ هەڵۆ نەجات بەڕێوبەری ئاسایشی کەرکوک کە بروسکەم بۆ کردی هاتینە لای جەنابت کۆمەڵێ شتمان باس کرد کەبەجەنابتم ووت کەئێستا جێگری سەرۆکی پارتی و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی پێشنیار دەکەم نوێنەرێکت هەبێ لەکەرکوک و سلێمانی و گەرمیان بۆ بەشداری کردن لەپرسەو سەردانی کردنی خانەوادەی شەهیدان و بۆ بۆنە خۆش و ناخۆشەکان ووتم بانوێنەرەکەت بچێتە پرسەکان سەرەخۆشی لەخاوەن پرسەکەبکات پێ ی بڵێ خوا عافوی نەکات گووتت کاک سەرحەد نوێنەری من وا بڵێ ووتم بەڵێ بەس با خەڵک بزانێ کە کەسێک بەناوی تۆوە دەچێتە پرسەکان کەمێک وەستایت ووتت پێشنیارێکی زۆر جوانە ڕووت کردە اجرای سکرتێرت سەردانەکەی ئێمە کاتی شەڕی داعش بوو بەئێستایشەوە نەجەنابت و نەسکرتێرو نەئەو هەموو سکرتێری بەناوی جۆراوجۆرەوە لەهیچ بۆنەو مناسەبەیەکی شین و شای سنوری کەرکوک و سلێمانی گەرمیان لەخوا بەزیادبێ نەبینران.
PM:05:25:26/07/2022
ئهم بابهته 1736
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی