ڕەوشی کوردستان ڕۆژ بەڕۆژ هەوڵی تێکدان و ئالۆزکردنی دەدرێت

‌عمید سەرحەد قادر

ڕەوشی هەرێمی کوردستان ڕۆژ بەڕۆژ هەوڵی تێکدان و ئالۆزکردنی دەدرێت جگە لەکوشتن و بڕین و بۆردومانی فڕۆکەی دەوڵەتان لەچیاکانی کوردستان و کارگەیشتە بڕینەوەی دارو سوتاندنی گوندەکان و شاخەکانی کوردستان هیچ کەس ڕەحم بەم هەرێمە ناکات خوا هەڵناگرێ ئەوەی دوژمنانی ئەم هەرێمە پێ ی نەکردوین خۆشمان زۆر بەزیادەوە یەکترمان ناشرین کردوەو تۆمەت بۆیەک بەڕاست و چەپ دەبەخشینەوەو قوسرمان بەیەک نەکردوە پێمان عەیبە سەردانی یەکتر بکەین و چارەسەری کێشەکانمان بکەین.

هەرکەسێکیش هەوڵی  ئاشتەوای و یەکریزی نێو ماڵی کوردبدات بەڕاستو چەپ هێرشی ناڕەوا دەکرێتە سەری بۆ ناشرینکردنی لەهەمان کات بۆ کاپتنێکی وڵاتێکی دیکە واتەنەقیبێک کەدوای بینینو کۆبونەوەبکات دەرگا لەسەر پشتە بۆی.

نەگبەتی کورد ئەوەیە نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان بەئاشکرا هەم هەڕەشەو هەم ئامۆژگاریە دەڵێ ئەم هەرێمە شەرت نیە تاسەر پارێزراوبێت و بونی هەبێ کەچی هەندێ فەریکە سیاسی ئەم ووڵاتە کە کوردستانیان بەم ڕەوشە ئاڵۆزەبرد دەڵێن هیچ نیە بۆیە دەبێت سەرکردایەتی سیاسی کورد گوی لەو فەریکە سیاسیانە نەگرێ و هەموو لایەک بەیەک دەنگی و یەک ڕیزی بەگژ ئالۆزیو کێشەکان بچنەوە گەرنا تەکبیری فەریکە سیاسیەکان کوردستان بەرەو هەڵدێر دەبات.


PM:08:46:31/05/2021

ئه‌م بابه‌ته 2256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی