دەسەڵاتێکی نایاسایی و ئۆپۆزیسیۆنێکی پەرتەوازە
ئارام سەعید
نەخشەی هەڵوێستەکان بەرامبەر درێژکردنەوەی تەمەنی پارلەمان زۆر هەڵویست و کاردانەوەی سەیرو سەمەرەمان بۆ دەردەخات.پارتی و یەکیتی گۆڕان بەرەسمی رایانگەیاند کە لەگەڵ درێژکردنەوەی تەمەنی پارلەمانن، هەلوێستێکی نادیموکراتی و ناشەرعی و نایاساییە، بەڵام هەموو ئەوانەی لە دەسەڵاتن یەک هەڵویستی یەکگرتویان هەیە لەمەڕ ئەو مەسەلەیەدا ئەگەر جیاوازیشیان لەکارەکانی تردا هەبێت.
هێزەکانی تر بەم شێوەیەی لای خوارەوە:
یەکگرتوی ئیسلامی : دەستلەکارکێشانەوە
١٢ پارلەمانتارەکە بە کۆمەڵی دادگەرییەوە : کشانەوەو بایکۆتی پارلەمان
نەوەی نوێ: داخستنی حسابی بانک و موچە وەرنەگرتن و کشانەوە
هەرکاتێک خەڵک زانیاری راستی لەبەردەست بوو کەبە بەڵگەوە سەلمێنراون ئەوکات هەڵویستی پۆپۆلیستی کەمتر دەتوانێت گەشەبکات، چونکە پۆپۆلیزم ئەو تێروانین و کارکردنەیە لەسەر بنەمای راستیی و بەڵگەی سەلمێنراو کارناکات بەڵکو توڕەیی خەڵک لەسیاسەت بەکاردەهێنی وسودی لێوەردەگرێت ولەو بۆشاییەوە دێتە ژورەکانەوە و سۆزو هەستی خەڵک دەبزوینێ بەبێ ئەوەی بەرنامەی گۆڕین و دەستکاریکردنی واقیعی هەبێت... ئەوکاتەی خەڵک ناڕازی وتوڕەیە زانیاریەکانی دەسەڵات وەرناگرن ئەگەر راستیش بێت هەربۆیە هەموو هەوڵەکانی دەسەڵات بۆ قەناعەتکردنی هاوڵاتیان بە زانیاریەکانی شکست دەهێنێت و خەڵک دوای وەهمی پۆپۆلیستەکان دەکەوێت...
تا ئێستا نەخشەی دەسەڵات روونە کە دریژەدانە بەنایاسایی بوون بەڵام ئەوەی روون نیە نەخشەی نارازیی و ئۆپۆزیسیۆنە جۆرێک لە سەرلێشێوانی تێدایە، چونکە هەریەک لەو هەلوێستانە جیاوازە لەوی تر و نەیانتوانی پێکەوە یەک بریار بدەن و پەڕەیەک ئامادە بکەن و یەک بەرەو یەک هەڵویست بن، بەنمونە یان موچە وەرناگرن،هەندێکی تر هەر باسی موچە ناکەن و باسی بایکۆتی سیاسی دەکەن، هەندێکی تر باسی کشانەوە دەکەن ، هەندێک دەستلەکارکێشانەوە.. کە رەنگە لەرۆژانی داهاتوو هەموان خەریکی ئەوەبن لایەنگرانیان گۆش بدەن بەوەی بۆ وایانکردوە.
نەخشەی سیاسی ئەم هەرێمە دەسەڵاتێکی نایاسایی و ئۆپۆزیسیۆنێکی بێ ستراتیژ و پەرتەوازەوەی هەیە....
تێبینی: سەرنجی من تەنها لەسەر ئەوەیە نەیانتوانی یەک هەڵوێست بن دەنا تاک تاکی هێزەکان و هەڵوێستیان دەکرێت شیکردنەوەی بۆ بکرێت و هەریەکەیان بەجیا دەکریت قسەیان لەسەر بکرێت...
PM:02:49:06/11/2022
ئهم بابهته 516
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی