پاش خۆپیشاندان چەند پرسیارێک!
ئارام سەعید
یەکەم: بۆچی نەوەی نوێ داوای مۆڵەتی نەکرد بۆ خۆپیشاندانەکە نە لە وەزارەتی ناوخۆ نە حکومەتە خۆجێیەکان؟
دووەم:
بۆچی لیژنەی ئەمنی پێش روداوەکە هیچ بڵاوکراوەو راگەیاندنێکی نەبوو لەسەر
ئەو هەموو بانگەشەیەی دەکرا بۆ خۆپیشاندان و رەتی نەکردەوە؟ لەکاتێکدا پێش
خۆپیشاندان بە چەند رۆژێک هێزە ئەمنیەکان ئامادەکاری تەواویان کردبوو،
ژمارەیەکی زۆر لە بانگەشەکارانی خۆپیشاندان دەستگیرکران یان رفێنران؟
سێهەم:
هەمیشە خۆپیشاندان دەستی پێکردوەو کاتی زۆری خایاندوە دواتر توندوتیژی
رویداوە،بەس ئەمجارە یەکسەر بە توندوتیژی هیزە ئەمنیەکان دەستی پێکرد و
خۆپیشاندەران هەرزوو رایانکرد و ئەوەی مایەوە دەستگیرکرا!
چوارەم: دەرئەنجامی ئەم خۆپیشاندانە چی بوو؟ کێ سودمەند بوو دەسەڵات یان خۆپیشاندەران؟
پێنجەم: ئایا ئەوەی بە رەوتی سەدر دەکرێت نەوەی نوێ دەتوانێت بیکات؟
شەشەم:
کۆپیکردنی خۆپیشاندانی بەغدا بۆ کوردستان گونجاوە؟ ئایا دەسەڵاتی بەغدا
دیموکراسیە کە خۆپیشاندانی رەوتی سەدر سەرکوت ناکات یان سەدر خاوەنی سەرباز
و چەکە وناوێرن سەرکوتی کەن؟
حەوتەم: بۆچی لایەنەکانی تری ئۆپۆزیسیۆن
لەهەرێم نەچونە پاڵ بانگەشەی نەوەی نوێ؟ ئایا خۆپیشاندان دەتوانێت چی
گۆرانکاریەک بکات لەکوردستان؟ کاتی ئەوە نەهاتوە پێداچونەوەیەک بکرێت بەو
میکانیزمە و بیر لە شێوازی تر بکرێتەوە؟
هەشتەم: بۆچی کاردانەوە نێودەوڵەتیەکان لاواز بوون لەبەرامبەر ئەو ژمارە زۆرەی رۆژنامەنوس و چالاکوان
کە دەستگیر کران؟ ئایا ئەوان چاوەڕێی چارەسەری کێشەکانی بەغدان چارەسەر بێت
و نایانەوێت لەهەرێم کێشە هەبێت؟
PM:11:03:13/08/2022
ئهم بابهته 840
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی