پێشمەرگە و سەرکردايەتی کوردستان و ئەمریکا

‌ئارێز عه‌بدوڵا

لە سەرەتای شۆڕشی نوێوە دروشمێکی شۆڕش و پێشمەرگە بريتی بوو لە: خەبات دەکەين دژی ئيمپڕياليزم لە سەرووی هەمووشيەوە ئەمريکا. ساڵ هات و ساڵ چوو ئيمپڕياليزمی جيهانیی نەبایە لە ساڵی 1991 بە تايبەت دوای کۆچڕەوەکە ئەوا فاتيحا لەسەر مەرگی گەلێك دەخوێندرا.

‎هەر ئەوەش نا، بەڵکو ئەمریکا و هاوپەيمانان و ئێرانيش نەبان دەوڵەتی ئيسلامی واتە داعش داروبەردی کوردستانی بەسەر يەکدا دەڕوخاند.

‎ئێستا ئەو پيرە ئيمپڕياليزمە جيهانيە بە هەموو شێوەيەك پشتگيری و پشتيوانی هەرێم بەگشتی و هێزی پێشمەرگەش بە تايبەت دەکات، بۆ يەکخستنەوە و يەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە فشاری زۆر دەخاتە سەر حکومەت و لايەنە سياسيەکان، بەڵام فشارەکان تا ئيستا بێ سوودن، چونکە ئێمە دەمانەوێ وڵاتەکەمان فرە مير و ميرنشين بێ، چەندی پێمان بکرێ چەك و تفاقی هاوپەيمانان بۆ ليوا و هيزە تايبەتيەکانی ئەم مير و ئەو مير دەکێشینەوە!

‎ئێمە باسی سەربەخۆیی دەکەين، کەچی نامانەوێ دەوڵەتداری بکەين!
‎ئێمە سەر زمان و بنی زمانمان پێشمەرگە و و ئازايەتی پێشمەرگەيە، بەڵام لە کۆتاييدا پێشمەرگەمان بۆ پاراستنی حزب و کەس لا مەبەستترە!

‎من دەپرسم ئەمريکا و هاوپەيمانەکانی بۆ هەرێم و پێشمەرگە دڵسۆزترن، يان سەرکردە و بنکردەکانی خۆمان؟!


AM:10:25:31/03/2021

ئه‌م بابه‌ته 376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی