بانگەشە بۆ لێبڕین!

‌د.رێبوار كریم محمود

_ لەماوەی رابردودا، حكومەتی هەرێم بەئاشكرا دڵخۆشی خۆی دەربڕی بەرامبەر رێكەوتنی هەرێم و بەغداو پەسەندكردنی یاسای بودجە، تا ئەم ساتەش وەك دەستكەوتێكی گەورە تەماشای دەكات.

_ سەرەڕای ئەوەی كە پشكی هەرێم لە بودجەی عیراقی ۲٠۲۱ بەزیادەوە بەشی ئەوەی تیایە كە لێبڕینی موچەی پێ هەڵبوەشێنرێتەوە. بەڵام هەندێ لە دەسەڵات و لە دەرەوەی دەسەڵاتیش بانگەشە بۆ بەردەوامی لێبڕین دەكەن، چ وەك زانیاری یان وەك پێشبینی، كە ئەمە دەچێتە خانەی خزمەتكردن بەو سەرانەیەی كە حوكمڕانی هەرێم لە موچەخۆرانی دەستێنێت. 

_ هەر هەوڵێكیش بۆ كەمكردنەوەی ڕێژەی لێبڕینی موچەو دواتر فرۆشتنەوەی بە خەڵك وەك مژدەیەك، هیچ نیە جگەلە تاڵانیەكیتر. ئاخر چۆن دەبێ دوای ئەو هەمو گفتوگۆیەی نێوان هەرێم و بەغداو دوای ئەو هەمو (هەوڵە)، تەنها دەستكەوت ئەوە بێت كە رێژەی لێبڕینی موچە لە (۲۱٪)وە بكرێت بە (۱٥٪)؟! چۆن ئەبێ ئەو هەمو هەڵایەی رێكەوتن بەرهەمەكەی تەنها كەمكردنەوەی (٦٪)ی لێبڕینی موچە بێت؟!

_ هەربۆیە بەڕونی ئەوە بزانن كە ئەو پشكەی لەبودجەدا بۆ هەرێم دیاریكراوە بەسە بۆ ئەوەی بەتەواوی لێبڕینی موچە نەمێنێت. 


PM:03:12:08/04/2021

ئه‌م بابه‌ته 2948 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی